لاھور شێخ جەنگی نیگەرانی لە ھێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی ھەولێر دەردەبڕێت
کوردسات نیوز
٧ی تەمووزی ٢٠٢١
لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت، نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی شاری ھەولێر.
ئاشکراشیدەکات، ئەو ھێرشانە بەردەوامی مەترسیەکان دەردەخات، و پێویستە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی ھەماھەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانە.



