logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

پارێزگاری ھەولێر: دەبێت عێراق و ھاوپەیمانان پارێزگاری زیاتر لە ھەرێم بکەن

پارێزگاری ھەولێر: دەبێت عێراق و ھاوپەیمانان پارێزگاری زیاتر لە ھەرێم بکەن

کوردسات نیوز

٧ی تەمووزی ٢٠٢١

article-image

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

سەباح نەعمان: هیچ مۆڵەتێکی دیاریکراو لەگەڵ گروپە چەکدارەکاندا نییە بۆ رێکخستنەوەی چەک
عیراق٥ خولەک لەمەوبەر

سەباح نەعمان: هیچ مۆڵەتێکی دیاریکراو لەگەڵ گروپە چەکدارەکاندا نییە بۆ رێکخستنەوەی چەک

لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا لەلایەن فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراقەوە چەند بڕیار و ئاڕاستەیەکی نوێی ئاسایشی و سەربازی لە وڵاتدا ئاشکرا کرا، بە پلەی یەکەم دیاریکردنی وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند: رۆژی 30ی ئەم مانگە (ئەیلوول) وادەی کۆتایی دەبێت بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پرۆسەی "عەزمی پۆڵاین" لە عیراق.

ئاماژەی بەوەش کرد: رێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان لە دوای ئەو رێکەوتەوە دەچێتە قۆناغی هاوکاری و تەواوکارییەوه.

سەبارەت بە رەوشی ئەمنی و کۆنترۆڵکردنی چەک، نەعمان جەختی کردەوە: داعش لە عیراق کۆتایی هاتووە وهیچ مەترسییەکی نەماوە.

وە راشیگەیاند: حکومەت بە هیچ شێوەیەک رێگە بە بوونی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت و هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ نادات، ئاماژەی بەوەش دا: پرۆسەی رێکخستنەوەی چەک بەپێی روانگەی حکومەت بەڕێوەدەچێت و هیچ مۆڵەتێکی دیاریکراو لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان نییە.

لە تەوەرێکی دیکەدا، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ئاشکرای کرد: ئاستی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم بەرزبووەتەوە و رۆتین تێپەڕێنراوە، بە شێوەیەک هەرێمی کوردستان داواکراوان راستەوخۆ رادەستی سەنتەری هەماهەنگی دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد: سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە پێشینەی کارەکانی فەرماندەی گشتییە و بەم زووانە بەرهەمی نوێ لە کۆریای باشور، تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دەگاتە دەست هێزەکان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی پەروەردە: رۆژی 20ـی9 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە
کوردستان٢٦ خولەک لەمەوبەر

وەزارەتی پەروەردە: رۆژی 20ـی9 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رۆژی 20ـی ئەیلولی وەک یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاری کرد.

لەم بارەیەوە پەیمان خواجە وتەبێژی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 20ـی 9ـی 2026 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە.

وتیشی، ساڵنامەی خوێندنی 2026-2027 پەسەندکراوە و لەو رۆژەوە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، جلوبەرگی ساڵی نوێی خوێندنی بۆ سەرجەم ئاستەکان دیارکرد و هەموو ئامادەکارییەکانیش بۆ خوێندنی ئەمساڵ تەواو کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
كونسوڵخانەی چین لە هەولێر راگەیەنراوێكی لەسەر گیانلەدەستدانی خوێندكارە كوردەكە بڵاوكردەوە
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

كونسوڵخانەی چین لە هەولێر راگەیەنراوێكی لەسەر گیانلەدەستدانی خوێندكارە كوردەكە بڵاوكردەوە

كونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەرێمی كوردستان وەڵامی داواكەی قوباد تاڵەبانی دایەوە سەبارەت بە هۆكاری گیانلەدەستدانی خوێندكارە كوردەكە لە چین و ئامادەییی نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی مرۆیی بۆ خێزانی ئەو خوێندكارە.

كونسوڵخانەی گشتیی چین ئاماژەی بەوە كردووە، محەمەد سەعدەدین هادی، خوێندكاری دكتۆرای لە زانكۆی زەریای چین و خەڵكی پارێزگای هەڵەبجە، درەنگانی شەوی 8ی ئەم مانگە لە رووداوی خنكانی ئاگادار كراونەتەوە.

دووپاتیشیكردەوە، ئامادەن هاوكاریی مرۆیی پێشكەش بكەن بۆ گەشتكردنی كەسوكاری محەمەد بۆ چین و تەواوكردنی رێكارەكان بۆ هێنانەوەی تەرمەكەی.

پێشتریش قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم  لەگەڵ لیۆ جون، كونسوڵی گشتیی چین كۆبۆوە و داوایكرد هەرچی زووتر هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو خوێندكارە كوردە روونبكرێتەوە و كارئاسانی پێویست بكرێت بۆ هێنانەوەی تەرمەكەی بۆ كوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٦. هەموو مافەکان پارێزراوە.