تەندروستی ھەرێم لەبارەی تۆمارکردنی نەخۆشی کۆلێرا رونکردنەوە دەدات
کوردسات نیوز
٥ی تەمووزی ٢٠٢١
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لە ھەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە رێژەی مەترسیدارو تاوەکو ئێستاش ئەوەی ھەبووە کۆنترۆڵکراوە و لە ھەرێمی کوردستانیش ھیچ حاڵەتێکی کۆلێرا تۆمار نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە حەمزە رزیکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی دھۆک بۆ کوردسات نیوز دڵنیاییدا لەوەی لە پارێزگای دھۆک ھیچ حاڵەتێکی کۆلێرا تۆمار نەکراوە و راشیگەیاند، ئەوەی ئێستا بووەتە مەترسی پەتای کۆرۆنا لە پارێزگاکە بەراورد بە دوو ھەفتەی رابردوو ٢٠% زیادیکردووە.
.jpg&w=2048&q=75)


