بەشێک لە گەڕەکەکانی ھەولێر تووشی گرفتی کەمئاوی بوون
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢١
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر بۆ دەربازبوون لە قەیرانی کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگاکە داوای ھەڵمەتی نیشتیمانی دەکات و راشیدەگەیەنێت، گرفتەکە ئەگەر ناچاریان بکات تەنانەت شوێنەکانی شتنی ئۆتۆمبێلیش رادەگرن.
داواشی لە مامۆستایانی ئاینی کرد بەشدار بن لە ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە سەختەی بەرۆکی گرتوون.
.jpg&w=2048&q=75)


