ئێران دەستپێکردنەوەی ھاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان راگەیاند
کوردسات نیوز
٣ی تەمووزی ٢٠٢١
دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان
"عەباس ئیسماعیل" وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەستپێکردنەوەی ھاتوچۆی گەشتیاری بە رەچاوکردنی رێکارەکانی تەندروستی تەنھا بۆ گەشتکردنی ھاووڵاتیانی ئێرانە بۆ عێراق، بەڵام تا ئێستاش رێگە بە ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان نادرێت گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن، جگە لە خوێندکار و نەخۆش و بازرگانان.


