"حەمەی حەمە سەعید" وەزیری رۆشنبیریی ھەرێمی کوردستان لە نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزیری پەروەردەی ھەرێم کرد و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، داواکاری دڵسۆزانە و ھەندێ جاریش گلەیی ھەیە لەوەی کە لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا حکومەتی ھەرێم گرنگی بە شێوەزاری ھەورامی نادات، ھەروەھا زیاتر لە پێنج ساڵە یونسکۆ ھۆشداری دەدات لە لەناوچونی چەند زمان و زاراوەیەک کە ھەورامی یەکێکە لەو زاراوانە.  بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری رۆشنبیری داوا لە "ئالان حەمە سەعید" وەزیری پەروەردەی ھەرێم دەکات کە زمانی ھەورامی بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنەوە و لە قۆناغی بنەڕەتیدا لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە وانەیەک بە زمانی ھەورامی بخوێنرێت.