وتەبێژی حکومەتی عێراق: نە ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم کێشەی تەکنیکییە
٢ی تەمووزی ٢٠٢١
٢ی تەمووزی ٢٠٢١
بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و بەردەوامی شەڕ وڵاتی کوەیت، لەبارەی ئاهەنگەکانی هاوسەرگیریەوە راگەیەندراویکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ هەموو بۆنە وئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هۆڵەکاندا قەدەغەیە تا کاتێکی نادیار.
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە دەوڵەتی کوەیت، بڕیارێکی نوێی دەرکردوە و کە ئەنجامدانی هەموو جۆرە ئاهەنگ و بۆنەیەکی هاوسەرگیری لەو هۆڵانەی، کە سەر بە وەزارەتەکەن رادەگیرێت تا کاتێکی نادیار.
وەک ئاماژەیان پێکردوە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی رێکارە خۆپارێزییەکانی وەزارەتی ناوخۆدایە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گشتی دراوە و لە رێکەوتی دەرچوونی راگەیەندراوەکە تا کاتێکی نادیار کاری پێدەکرێت.
هەروەها وەزارەتەکە داوای لەو کەسانە کردووە، کە پێشتر هۆڵیان گرتوە و دەیانەوێت هەڵیبوەشێننەوە، سەردانیان بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و وەرگرتنەوەی مافەکانیان.
وڵاتی کوەیت داواش لە هاووڵتییانی دەکات، پابەندبن بەو رێنمایی و رێکارە خۆپارێزییانەی، کە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە دەرچووە بە مەبەستی پاراستنیان.
رۆژنامەی فایننشاڵ تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کە ئەمریکا لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ئێران، بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی و مووشەکی "تۆماهۆک"ی بەکارهێناوە، بە جۆرێک کە یەدەگی چەندین ساڵی ئەو وڵاتە بووە.
سەرچاوەکان بەبێ خستنەڕوی ئاماری موشەکەکان، ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەم بەکارهێنانە زۆرەی مووشەکە دوورمەودا و پێشکەوتووەکان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هێزی دەریایی ئەمریکا دەبێت و بۆ چەندین ساڵی داهاتوو شوێنەوارەکانی دەمێنێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە 28ی شوباتەوە هێرشەکان بۆ سەر خاکی ئێران دەستیپێکردووە تا ئێستاش بەردەوامە، لە بەرامبەردا ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوە دەکاتە سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
مووشەکی تۆماهۆک، کە درێژییەکەی دەگاتە شەش مەتر، بە یەکێک لە وردترین و کوشەندەترین چەکە دوورمەوداکانی پنتاگۆن دادەندرێت، دەتوانێت لە مەودای زیاتر لە 1500 کیلۆمەترەوە ئامانجەکەی بە وردی بپێکێت و ئەمریکا لە یەکەم رۆژی جەنگەکەوە بەکاری هێناوە.
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت ئەمریكا زۆربەی ئامانجەكانی لە ئێران بەدەستهێناوە بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ كەوتنی ئیڕان لەئارادا نییە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پیێرس مۆرگن كە رۆژنامەنووسێكی دیاری بەریتانیا رایگەیاند، زۆربەی ئامانجە سەربازیەكانی ئەمریكا لە جەنگی دژی ئێراندا بەدەستهاتون، هەروەها بەشێوەیەكی بەرچاو تواناكانی ئێرانی بۆ هێرشێكردن كەمكردووەتەوە.
سەرۆكی یەكێتیی، باسی لەوەشكرد، پێناچێت ئێران هیچ توانایاكی ئەوتۆی هەبێت بۆ پەرەدان بە چەكی ئەتۆمی، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەكان بۆ سەری بەردەوامن بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ خۆپیشاندان یان دژایەتی ناوخۆیی یان كەوتنی دەسەڵاتی ئێستای ئێران لەئارادا نییە.