لە گوندێکی سەربە ناحیەی کەسنەزان کوڕ و باوکێک خنکان
کوردسات نیوز
١ی تەمووزی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، باوک کورێک لە حەوزێکی مەلەکردنی یەکێک لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گوندی"پیر ڕەش"ی سەر بە ناحیەی کەسنەزان لە سنوری ھەولێر خنکان.
بەپێی زانیارییەکان، باوکەکە تەمەنی ٣٧ ساڵە و کوڕەکەشی تەمەنی ١٤ ساڵە، لە ئێستادا تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری ھەولێر کراون، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردوە.



