جێگیری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بژاردەیەكی ئەوتۆ لە بەردەم ئێراندا نەماوەتەوە.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی سەركەوتوو بووە لە وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی ئێران لە ڕێگەی توندكردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەكان.
ڤانس ئاماژەی بەوە كرد، ئیدارەی ئەمریكا بە تەواوی رێگری لە ئێران كردووە لە هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی، وتیشی ئەوان ئێرانییەكانیان لە هەناردەكردنی نەوت بێبەش كردووە و لە ئێستادا هیچ داهاتێكیان لە كەرتی بیانیەوە دەستناكەوێت.
جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە، بەهۆی ئەم فشارە ئابوورییە توندانەوە بژاردەیەكی ئەوتۆ لە بەردەم تاراندا نەماوەتەوە.
لەبارەی ئەگەری چارەسەری سیاسی و گەیشتن بە رێككەوتن، ڤانس روونیكردەوە، واشنتۆن ئامادەیە رێككەوتن بكات، بەڵام ئەوە بەستراوەتەوە بە بڕیاری كۆتایی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە.