لە سلێمانی دژی بڕیاری زیندانیکردنی چالاکوانانی بادینان گردبونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
سلێمانی گردبوونەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
سلێمانی گردبوونەوە
رۆژنامەی "فایننشاڵ تایمز" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کە ئەمریکا لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ئێران، بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی و مووشەکی "تۆماهۆک"ی بەکارهێناوە، بە جۆرێک کە یەدەگی چەندین ساڵی ئەو وڵاتە بووە.
سەرچاوەکان بەبێ خستنڕوی ئاماری موشيکەکان، ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەم بەکارهێنانە زۆرەی مووشەکە دوورمەودا و پێشکەوتووەکان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هێزی دەریایی ئەمریکا دەبێت و بۆ چەندین ساڵی داهاتوو شوێنەوارەکانی دەمێنێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە 28ی شوباتەوە هێرشەکان بۆ سەر خاکی ئێران دەستیپێکردووە تا ئێستاش بەردەوامە، لە بەرامبەردا ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوە دەکاتە سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
مووشەکی تۆماهۆک، کە درێژییەکەی دەگاتە شەش مەتر، بە یەکێک لە وردترین و کوشەندەترین چەکە دوورمەوداکانی پنتاگۆن دادەندرێت، دەتوانێت لە مەودای زیاتر لە 1500 کیلۆمەترەوە ئامانجەکەی بە وردی بپێکێت و ئەمریکا لە یەکەم رۆژی جەنگەکەوە بەکاری هێناوە.
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت ئەمریكا زۆربەی ئامانجەكانی لە ئێران بەدەستهێناوە بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ كەوتنی ئیڕان لەئارادا نییە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پیێرس مۆرگن كە رۆژنامەنووسێكی دیاری بەریتانیا رایگەیاند، زۆربەی ئامانجە سەربازیەكانی ئەمریكا لە جەنگی دژی ئێراندا بەدەستهاتون، هەروەها بەشێوەیەكی بەرچاو تواناكانی ئێرانی بۆ هێرشێكردن كەمكردووەتەوە.
سەرۆكی یەكێتیی، باسی لەوەشكرد، پێناچێت ئێران هیچ توانایاكی ئەوتۆی هەبێت بۆ پەرەدان بە چەكی ئەتۆمی، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەكان بۆ سەری بەردەوامن بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ خۆپیشاندان یان دژایەتی ناوخۆیی یان كەوتنی دەسەڵاتی ئێستای ئێران لەئارادا نییە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، کە هێزەکانی وڵاتەکەی خەریکی وێرانکردنی سەرتاسەریی "نیشتیمانی تیرۆر"ن لە ئێران، چ لە رووی سەربازی، ئابووری و هەموو سێکتەرەکانی ترەوە، دەشڵێت چاوەڕێکەن بزانن ئەمڕۆ چیان بەسەر دێت.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردوە، کە سیستمە بەرگری و سەربازییەکانی ئێران بە تەواوی تێکشکاون؛"هێزی دەریایی ئێران لەناوچووە، هێزی ئاسمانییان بوونی نەماوە، و تەواوی مووشەک و درۆنەکانیان رووبەڕووی پرۆسەیەک بوونەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردەکانی ئێران لەسەر روی زەوی سڕدراونەتەوە، بەو پێیەی ئەو ئەودەسەڵاتە بۆ ماوەی 47 ساڵ سەرقاڵی کوشتنی خەڵکی بێتاوان بووە لە سەرانسەری جیهاندا.
سەرۆکی ئەمریکا بە زمانێکی هەڕەشەئامێزەوە هۆشداری دایە دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێران و دەڵێت؛ ئێمە خاوەنی هێزێکی ئاگرینی بێوێنە و تەقەمەنی بێسنوور و کاتێکی زۆرین، چاوەڕێ بن بزانن ئەمڕۆ چ چارەنووسێک چاوەڕوانی ئەوان دەکات.