دەقی ڕوونکردنەوە : 

رونکردنەوەیەک بۆ جوتیارانی خۆشەویست و رایی گشتی....


لەپێناوبەرچاو روونی زیاتری جوتیارانی بەرێزی ھەرێمی کوردستان و رای گشتی بەپێویستی دەزانین کە ئەم رونکردنەوەیە  بلاو بکەینەوە .

دوابەدوای بەدواداچونمان دەربارەی رەخنە و گلەیی و نارەزایەکانی جوتیارانمان لە پرۆسەی بەبازارکردن و وەرگرتنی گەنم ،ھەموو لایەک دلنیادەکەینەوە کە:

یەکەم: پرۆسەی بەبازارکردنی گەنم ساڵانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەنجام دەدرێت ، بۆ ئەم مەبەستەش (شێوازی وەرگرتن و جۆری پشکنین لە سایلۆکان و دانانی تایبەتمەندیەکانی گەنم و لێژنەکان ،ھیچ پەیوەندیەکی بەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نیە.بەلکو لەتایبەتمەندیەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراقە.

دووەم: ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان بەرپرسە لە ئامادەکردنی پلانی چاندنی گەنم بەھاوکاری ب.گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان ،وەدواتر ناردنی ناوی ئەو جوتیارانەی کە بەشدارن لە پرۆسەی چاندنی گەنم کە مافی پێدانی گەنمیان ھەیە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەشێوەی CD ، وە دواتریش لەرێگەی ئەوانەوە ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکرێت .

سەرباری ئەم رونکردنەوانەش وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەردەوامە لە ھەماھەنگی کردن و پالپشتی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان لە میانی پرۆسەی بەبازارکردنی بەرھەمەکان و پێداگیری لەسەر شایستە داراییەکان و پەرەپێدانی توێژینەوەکان و دابین کردنی باشترین جۆری بنەتۆی گەنم .