بەھۆی بۆردومانی تورکیا ٢٦٠ خێزان لە بەرواری باڵا ماڵەکانیان جێھێشتووە
کوردسات نیوز
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا گوندی "دشینێ"یان لە ناحیەی بەرواری باڵای سەر بە ئامێدی تۆپباران کرد و ڕۆژی پێنج شەمەش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ھەمان گوندیان کرد و لە ئاکامدا ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی لە شکرکێشی تورکیا بۆ سەر ناحیەی بەرواری باڵا، ٢٦٠ خێزان ماڵەکانیان بەجێھێشتووە و ٤ گوندیش چۆڵکراوە و زیاتر لە ١٠ ھەزار دۆنم ڕەز و باخ و دارستانی ناوچەکە سوتاون.
.jpg&w=2048&q=75)


