سێشەممە تاقیکردنەوەکانی پۆلی چواری بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی دەستپێدەکات
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
بە پێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، ڕۆژی سێشەممە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی چواری بنەڕەتی تاوەکو ١١ی ئامادەیی بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
"د. ئالان حەمە سەعید" وەزیری پەروەردەی ھەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵی نوێی خوێندندا ئەو وانانەی لە خوێندنی ئەمساڵ فەوتاون، بۆ ساڵی نوێی خوێندن قەرەبوو دەکرێنەوە و بۆ ھەر مامۆستایەک بەشێکی وانەکان دیاری دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامە و پلانێکی گونجاو ئامادەکراوە.


