بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای ھەرێم، ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنانی بیانی لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارەبا دەکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ کۆمپانیای فارابی ئێرانی گفتوگۆیان کردوە بۆ دروستکردنی کارگەیەکی تایبەت بە دروستکردنی کەرەستە و کەلوپەلی وزەی خۆر کرد، ھاوکات کۆمپانیا ئێرانییەکە ئامادەییان پیشانداوە بۆ  بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی ھایدرۆپاوەر لە ‌ھەرێمی کوردستان.
لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەد ھاتووە، ھەموو کارئاسانی و ھاوکارییەک بۆ وەبەرھێنەرە بیانییەکان دەکەن کە دەیانەوێت لە سێکتەرە جیاجیاکانی کارەبا وەبەرھێنان بکەن، بەتایبەت لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان.