ئەمریکا بەڵێنی گەڕانەوەی پێنج مووچەی لیوا ھاوبەشەکان دەدات
کوردسات نیوز
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لەلایەن ھاوپەیمانان و لایەنی ئەمریکییەوە بەڵێن بە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە مووچە نەدراوەکانی لیوا ھاوبەشەکانی پێشمەرگە بدرێتەوە.
وتیشی، "تاوەکو ئێستا پێنج مووچەی لیوا ھاوبەشەکان لەلای ھاوپەیمانان و ئەمریکا ماوەو بەوەش ئەگەر بۆ ئەم مانگە وەکو بەڵینیانداوە سێ مووچەی ئەو ھێزانە ڕەوانە بکرێت دەبێت دواتر دوو مووچەکەی دیکەی لیوا ھاوبەشەکان رەوانە بکرێت".
.jpg&w=2048&q=75)


