لە یەکەم پەیامیدا، وەک رێبەری باڵای ئێران موجتەبا خامنەیی رایگەیاند، بنکەکانی دوژمن لە ناوچەکە ئامانجیان کۆنترۆڵکردنی وڵاتەکانیانە و پێشنیاز دەکەن وڵاتانی ناوچەکە بنکەکانی ئەمریکا دابخەن.
موجتەبا خامنەی رایگەیاندوە، گەروی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە و هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی ئێرانیان شکست پێهێناوە.
لە پەیامەکەدا جەختیشیکردوەتەوە دەستبەرداری خوێنی شەهیدەکانیان نابن و تۆڵەیان دەکەنەوە و بونی هاووڵاتییانی وڵاتەکەشی لە گۆڕەپانەکەدا بە تایبەت لە رۆژی قودسدا دەبێتە گورزێکی کەمەرشکێن بۆ دوژمن.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، کە تەلەفیزیۆنی رەسمی ئێران بڵاویکردوەتەوە دەڵێت؛ باوەڕیان بە دۆستایەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە، بەڵام ناچارن بەردەوام بن لە بەئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا لەو وڵاتانە.
جەختیشیکردوەتەوە، کە لە بنکەکانی دوژمنەوە هێرشیان کراوەتە سەر و ئەوانیس ناچاربوون وەڵامیان بدەنەوە.
موجتەبا خامنەیی دوپاتیکردوەتەوە، لە تۆڵەسەندنەوەی ئەو تاوانانەی، کە دوژمن ئەنجامی داوە، بە تایبەت کۆمەڵکوژی قوتابخانەی میناب درێغی ناکەن و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج