بەھۆی سەرپێچی نۆ کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر داخران
کوردسات نیوز
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
نۆ کۆمپانیای دەرمان لە شاری ھەولێر داخران
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنین و بەدواداچوونەکان لە شاری ھەولێر نۆ کۆمپانیای دەرمان بە ھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجەکانی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان داخران.
ھۆشداریش دەدات بە سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان کە پابەندی رێنماییەکان بن، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکرێنەوە. لە ماوەی رابردوودا خراپی چەند جۆرێکی دەرمان و نزمی کوالێتییان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، ناڕەزایی ھاووڵاتیانی لێکەوتەوە و چەند جارێکیش لیژنەکانی چاودێری بازاڕ دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ و بێ ستیکەردا گرتووە.