دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی ١٩ رۆژ پێشخرا
کوردسات نیوز
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
دەستگیرکراوانی بادینان بەدەل بەرواری
"بەشدار حەسەن" ئەندامی تیمی پارێزەرانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیار بوو دانیشتنی دادگا بۆ مامۆستا بەدەل بەرواری و رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی لە رۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت، بەڵام لەسەر داوای تیمی پارێزەران پێشخراوە بۆ ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢١.
وتیشی، ئەو ماددەیەی مامۆستا بەدەل و ئومێد بەرۆشکی پێ تۆمەتبارکراوە، ماددەی ١ لە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستانە و تایبەتە بە سیخوڕی، ئەوەش ھەمان ئەو ماددەیە کە پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانەکەی تری بادینانی پێ سزادرا. لەبارەی دۆسیەی ئەو پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانەکەی کە سزای ٦ ساڵ زیندانی دران، "بەشدار حەسەن" ئاشکرایکرد، بە مەبەستی پێداچوونەوە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو جارێکی تر دۆسیەکەیان ئاڕاستەی دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم کراوەتەوە و چاوەڕوانی دوا بڕیاری دادگان.