عەمار حەکیم سەردانی کەرکوک دەکات
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
لەو سەردانەیدا حەکیم لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی کەرکوک کۆدەبێتەوە و ھەمان ڕۆژ چاوی بە لایەنە سیاسیەکانی شارەکەش دەکەوێت و بە جیا لەگەڵ نوێنەری پێکھاتەکانیش لە کەرکوک کۆدەبێتەوە.
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
لەو سەردانەیدا حەکیم لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی کەرکوک کۆدەبێتەوە و ھەمان ڕۆژ چاوی بە لایەنە سیاسیەکانی شارەکەش دەکەوێت و بە جیا لەگەڵ نوێنەری پێکھاتەکانیش لە کەرکوک کۆدەبێتەوە.
ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، کە تاران ئامادە نییە، ئەمڕۆ یەکشەممە، هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ واشنتۆن واژۆ بکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی رێکەوتەکە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
"بەپێی سەرچاوەکان، تاران لە ترسی ئەوەی ترثمپ ئەم بۆنەیە بۆ مەرامی پڕوپاگەندە و ریکلامی میدیایی بەکاربهێنێت، ئەو بڕیارەی داوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەندێک لە چاودێران پێیان وایە پێداگریی ترەمپ لەسەر دیاریکردنی ئەمڕۆ بۆ وادەی واژۆکردنی ەێککەوتنەکە، ئامانج لێی گۆڕینی ئەم روداوە سیاسییە نێودەوڵەتییەیە بۆ دەستکەوتێکی کەسی و پڕوپاگەندەی میدیایی کە هاوکات بێت لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی خۆیدا.
وەزارەتی تەندروستی لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، بە رەسمی رایگەیاند کە ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوە بە ڤایرۆسی کوشندەی "ئیبۆلا" لە وڵاتەکەدا بەرزبووەتەوە بۆ 710 حاڵەت، هاوکات تا ئێستا 139 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.
ئەم پەرەسەندنە خێرایە لە کاتێکدایە، کە رێکخراوی تەندروستیی جیھانی (WHO) پێشتر و لە 17ی ئایاری رابردوودا بە رەسمی باری نائاسایی راگرت و رایگەیاند؛ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆ و ئۆگاندا بووەتە مەترسییەکی راستەقینە و ھەڕەشە لەسەر وڵاتانی دیکەش دروست دەکات.
بۆ پێشگرتن لە کارەساتێکی مرۆیی گەورەتر، رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لەگەڵ ناوەندی ئەفریقا بۆ کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان، لە5ی ئەم مانگەدا، پلانێکی فریاگوزاری و ئامادەکاریی پێشوەختیان بە بەهای 518 ملیۆن دۆلار راگەیاند، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی زنجیرە نوێیەکەی ئەم پەتایە کە بە (ڤایرۆسی بونديبوغيو - سلالەی ئیبۆلا) ناسراوە.
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە قەزای شارەزور راگەیاند، کە بڕێکی زۆر گەنمی هاووڵاتییەکی دزیبوو و دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گیرا کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕێکی زۆر گەنمی هاووڵاتییەکی دزیبوو، لە ئێستاشدا دەستبەسەر گەنمە دزراوەکە و ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیراوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوای ئەوە هات کە هاووڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبارەکە کە پیاوێکی لەدایکبووی ساڵی 1986ـە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە لە ئێستادا بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.
هاوکات لەگەڵ وەرزی دروێنە و کۆکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان و جووتیاران دەکات کە زیاتر ئاگاداری خەرمان و بەرهەمەکانیان بن، لە کاتی بوونی هەر گومانێکیشدا دەستبەجێ پەیوەندی بە بنکەکانی پۆلیس یان هێڵە گەرمەکانی هێزە ئەمنییەکانەوە بکەن.