لیستی موچەی مانگی 11 رەوانەی بەغداد کرا
بڵند
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی 11ـی موچەخۆرانی هەرێم و تەرازوی پێداچوونەوەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی تشرینی دوەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەراوی پێداچونەوەی خەرجی و داهاتەکانی مانگی تشرینی یەکەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی شاری بەغداد کرا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کەمێک لەمەوبەر لیستەکە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.


