وەزیری نەوتی عیراق: بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، تێكڕای بەرهەمی رۆژانەی نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل.
باسم محەمەد, وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای پشكی عیراق لە رێكخراوی ئۆپێك، ئێستا رۆژانە مافی هەناردەكردنی چوار ملیۆن و 330 هەزار بەرمیل نەوتیان هەیە و ئەوەش جیاوازییەكی زۆری لەنێوان ئاستی بەرهەمهاتوو و هەناردەكراودا دروستكردووە.
وتیشی، پابەندن بە پشكی دیاریكراوی هەناردەی نەوت لە رێكخراوی ئۆپێك و لە هەمانكاتیشدا لەگەڵ ئەو رێكخراوە لە گفتوگۆدان بۆ زیادكردنی پشكی عیراق لە هەناردەكردنی نەوتدا.
وەزیری نەوتی عیراق راشیگەیاند، لە ئێستادا تێكڕای بەرهەمهێنانی رۆژانەی كێڵگە نەوتییەكانی عیراق، گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت.


