نرخی نەوت بەرزە و لە سەرو 109 دۆلارەوەیە
بڵند
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت لە سەرو 109 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە و بەراورد بە دوێنی بەرزبوەتەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 109 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 98 دۆلار و 78 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.


