داوا دەكرێت گڵكۆی هونەرمەند حەسەن سیساوایی بكرێتە شوێنێكی كلتووریی
کوردسات نیوز
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
دیلان چتاک، گۆرانیبێژی ناسراو و کچی ئیبراهیم تاتڵیساس، دوای ئەوەی لە بۆدروم بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی بەسەر پۆلیسدا دەستگیرکرا و دواتر بە مەرجی چاودێریی دادوەری ئازادکرا، پەیامێکی کاریگەری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "نەمتوانی خۆم رابگرم، گریام".
دیلان چتاک، کچی گۆرانیبێژی بەناوبانگی تورکیا ئیبراهیم تاتڵیساس، کە لە شاری بۆدروم بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەگەڵ پۆلیسدا دەستگیرکرا و دواتر ئازادکرا، پەیامێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە کە تێیدا باسی لەو پاڵپشتییە کردووە کە لەدوای رووداوەکە تووشی شۆکی کردووە.
چتاک لە پۆستەکەیدا دەڵێت، "نەمتوانی خۆم رابگرم و گریام"، بەمەش ئاماژەی بەو خۆشەویستییە کردووە کە لەلایەن خەڵکەوە پێی بەخشراوە.
"چاکە کە ئێوە هەن"
دیلان چتاک لە هەژماری رەسمی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی:
"لەسەرەتادا نەمدەویست هیچ شتێک بنووسم... بەڵام جیاوازییەکی زۆر گەورە هەیە لەنێوان جیهانی تۆڕەکانی سۆشیال میدیا و ئەو ژیانە راستەقینەیەی کە لەسەر شەقامەکان دەیبینم، بۆیە نەمتوانی بێدەنگ بم. پێشتریش ئەمەم ئەزموون کردبوو بەڵام وەک بڵێی ئەم ساتانە زیاتر بوون... چەندین رۆژە ئەو خەڵکەی دێنە لام، دڵسۆزی و خۆشەویستییان و وتنی 'ئێمە لەگەڵ تۆین'... ئەوانەی دەیانەوێت باوەشم پێدا بکەن، ئەوانەی سەیری ناو چاوەکانم دەکەن و دەڵێن 'خۆشمان دەوێیت'، 'دەنگتمان خۆشدەوێت'... بەڕاستی نەمتوانی خۆم رابگرم و گریام. بوونی ئەم هەموو مرۆڤە راستگۆ و دڵپاکە... رێک لەم کاتەدا، زۆرترین شت بوو کە پێویستم پێی بوو. چاکە کە ئێوە هەن..."
ئەمڕۆ شەممە، هونەرمەندی گەورەی لوبنانی، زیاد رەحبانی، کوڕی هونەرمەندی دیار فەیروز، لە تەمەنی 69 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد و جیهانی هونەری لوبنانی و عەرەبی بە جێهێشت، کە تێیدا شوێن پەنجەیەکی دیاری لە دوای خۆی بەجێهێشت.
رەحبانی نووسەر، ئاوازدانەر، مۆسیقاژەن و شانۆکارێک بوو کە عاشقی هونەر بوو. بە رەخنە تەنزئامێزەکانی زۆر جار بینەرانی دەهێنایە پێکەنین، بەڵام لە هەمان کاتدا واقیعی تاڵی لوبنانی دەخستەڕوو، کە بریتی بوو لە دابەشبوونی تائیفی، دەمارگیری و دابونەریت. تەنانەت لە ساڵانی سەرەتای دەستپێکی هونەرییدا، رەخنەی لە هونەری تەقلیدی و فۆلکلۆری دایک و باوکی دەگرت.
زیاد رەحبانی کێیە؟
هونەرمەند، ئاوازدانەر، شانۆکار و نووسەرێکی لوبنانییە کە بە مۆسیقا هاوچەرخەکەی و شانۆگەرییە سیاسییە رەخنەگرانەکانییەوە ناسراوە. ستایلی زیاد رەحبانی بە تەنز و قووڵی لە چارەسەرکردنی بابەتەکاندا جیادەکرێتەوە و بە دامەزرێنەری قوتابخانەیەکی نوێ لە مۆسیقای عەرەبی و شانۆی هاوچەرخی عەرەبیدا دادەنرێت.
زیاد لە 1ی کانوونی دووەمی 1956 لەدایکبووە. دایکی، نەهاد حەداد، ناسراو بە فەیروز، گۆرانیبێژێکی جیهانییە و باوکیشی، عاسی رەحبانی، یەکێک بوو لە دوو برا رەحبانییە پێشەنگەکە لە بواری مۆسیقا و شانۆی لوبنانیدا.
لە ساڵی 1973 و لە تەمەنی 17 ساڵیدا، یەکەم ئاوازی بۆ دایکی، فەیروز، دانا کاتێک باوکی لە نەخۆشخانە بوو.. ئەمەش بۆ گۆرانییە بەناوبانگەکەی "سألوني الناس" بوو کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. دواتر، چەندین کاری دیکەی پێشکەش بە فەیروز کرد، لەوانە: "أنا عندي حنين"، "البوسطة"، "عندي ثقة فيك"، و چەندانی تر.
یەکەم دەرکەوتنی زیاد لەسەر شانۆ لە شانۆگەریی "المحطة" بوو، هەروەها لە "ميس الريم"یشدا دەرکەوت. دواتر، یەکەم شانۆگەری خۆی بە ناوی "سهرية" نووسی و پاشان چەندین شانۆگەری دیکەی بەناوبانگی نووسی وەک "فيلم أميركي طويل"، "شي فاشل"، و "بالنسبة لبكرا شو".
ئەمڕۆ زیاد، بە ڤایرۆسی جگەر، کۆچی دوایی کرد و جیهانی هونەری لوبنانی جێهێشت.
فەیرز، کە لە تەواوی جیهاندا بە "چۆلەکەی خۆرهەڵات" بەناوبانگە، دایکی رەحبانی دەکات و جیهانی هونەری لوبنان و میدیا عەرەبیەکان وەک هاوبەشی لە خەمی فەیروزدا نووسیویانە، ئەمڕۆ لوبنان لەگەڵ "چۆلەکەی خۆرهەڵات" غەمگینە.
پۆلیسی بەرازیل ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە توانیویەتی پیلانی ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی لە کۆنسێرتی گۆرانیبێژی جیهانی لەیدی گاگا پوچەڵ بکاتەوە، کە زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی لە کەناری "کۆپا کابانا" لە ویلایەتی ڕیۆ دی جانیرۆ لە ڕۆژی شەممەدا کۆکردبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی ریۆ دی جانیرۆ، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە کاری کردووە، ئەم پیلانە لەلایەن گروپێکەوە داڕێژرابوو کە هانی ڕق و کینە دەدات و هەوڵی تووندڕەوکردنی گەنجان و هەرزەکاران دەدات. ئەم گروپە رێگەی جۆراوجۆری وەک خۆئازاردان و پەیامی توندوتیژی بەکارهێناوە وەک شێوازێک بۆ دروستکردنی هەستی پەیوەندی لای ئەندامەکانی.
پۆلیس لە راگەیەندراوێکەیدا ئاماژەی بەوەداوە: "گومانلێکراوەکان خەریکی راکێشانی بەشداربوان بوون، لەنێویاندا کەسانی ژێر تەمەنی یاسایی، بۆ ئەنجامدانی هێرشی لەناو کۆنسێرتەکەدا".
وەزارەتی داد رونی کردەوە کە ئەوانەی بەرپرسی ئەو تیمە بوون بە "وەحشە بچووکەکان" ناسراون و خۆیان بە هەواداری لەیدی گاگا نیشانداوە.