هەواڵەکانهەواڵەکان

جاک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رایگەیاند: سیاسەتی ئیدارەی واشنتۆن لەبەرامبەر حکومەتی کۆریای باکوور دوژمنکارانە نییەو مەبەستیانە گرژیی و ئاڵۆزییەکان لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن، بەتایبەت چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمیی لە نیمچە دوورگەی کۆریا.
ھەینی ڕابردوو، کۆشکی سپی رایگەیاندبوو: ئیدارەی جۆ بایدن پێداچوونەوەی بە سیاسەتی ئەمریکا لەبەرامبەر کۆریای باکوور کردوەو گەیشتۆتە ئەو دەرەنجامەی کە پێویستە لەم قۆناغەداو بۆچارەسەرکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکان، پشت بە رێگەچارەی دیپلۆماسیەت ببەسترێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەکەی، بەبەشداری فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەو لێپرسراوانی ئەمنیی و وەزیرانی بەرگریی و ناوخۆ و دارایی عێراق، مستەفا کازمی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی ئەمنیی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەربازیی بەپەلە، لەدژی پاشماوەکانی داعش لە عێراقدا.


لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لەوەشکراوە: مستەفا کازمی داوای کردووە ھێزە ئەمنییەکان دەستپێشخەر بن لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی  لەدژی پاشماوەکانی داعش لەم وڵاتەداو ھەماھەنگی پێویست لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراقدا، ھەبێت.


لەلایەکی تریشەوە، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لە  ھەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی فەیسبوک، رایگەیاند: لەگەڵ فەریق جەمال سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریان لە کۆبونەوەیەکی فراوانی ئەمنیی و سەربازیی کردووە کە لەلایەن مستەفا کازمی سەرپەرشتی کراوە.
ئاماژەی بەوەشدا: لە کۆبونەوەکەدا، بڕیاردرا بە زیاتر چالاککردنی ھەماھەنگی و کارە ھاوبەشەکانی لیژنە ھاوبەش و تیمە ھاوبەشەکانی نێوان سوپاو و ھێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەرە ھاوبەشەکانی نێوانیان و پڕکردنەوە بۆشاییەکان و ئاڵووێر کردنی زانیاریە ھەواڵگریەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە ، دوو زیندانیی تر کە  لە گرتوخانەی ھیلالی پارێزگای موسەننا ھەڵاتبون ، دەستگیرکراونەتەوە ،بەو شێوەیەش  لە کۆی ٢١ زیندانیی کە لە گرتوخانەکە ھەڵھاتبون ١١ یان دەستگیرکراونەتەوە .


ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ھەڵاتنی ٢١ زیندانیی لە گرتوخانەی ھیلالی پارێزگای موسەننا ڕاگەیاند ، کە سەرجەمیان تۆمەتباربون بە دۆسیەکانی ماددەی ھۆشبەر، ڕاستەوخۆش دوای ڕوداوەکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ لێکۆڵینەوە پێکھێنرا 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمرۆ یەکەمین گەشتی ئاسمانی بەرەو ھندستان ئەنجامدەدرێت، بە مەبەستی ھێنانەوەی ئەو ھاوڵاتییە عێراقییانەی لە ھندستان، بەھۆی تەشەنەکردنی جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیریانخواردووە.


بەپێی ئاماری دەسەڵاتی فرۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، زیاتر لە ھەزار ھاوڵاتی عێراقی لە ھندستان گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق، پێشتریش شانەی قەیرانەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەیەک ھاوڵاتی عێراقی لە ھندستان تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ھەشت کەسیان گیانیان لە دەستداوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ڕیاز مەسعودی ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە ، رەوشی خوێندن و پەروەردەو خوێندنی باڵا لە عێراق بەرەو ئاراستەیەکی خراپ دەروات و رێژەی لە سەدا ٩٠ ی ئەو بروانامانەی کە دەدرێنە خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ، ڕاستەقینە نین و خوێندکاران لە دەرەوە بە بێ دەوام کردن و بەھۆی پارەوە لە زانکۆ دان پێدا نەنراوەکانەوە وەری دەگرن .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گۆڕان لە ھەڵوێست و زمانی سعودیە بەرامبەر ئێران، یارمەتی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان دەدات و ئێران ئامادەیە لەسەر ئاستی باڵا دانوستان لەگەڵ سعودیە بکات، وڵاتانی ناوچەکەش لە ئەنجامی دانوستانەکان ئاگاداربکاتەوە.


خواستنی ئێران و سعودیە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانیان لە کاتێکدایە،٢٧ی مانگی ڕابردوو، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ڕایگەیاند، ھەرچەندە رەفتارەکانی ئێران وەک پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و دەستوەردانی لە کاروباری ناوچەکە خراپە، بەڵام سعودیە دەیەوێت پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ ئێراندا ھەبێت، پێشتریش چەند میدیاکانی جیھان باسیان لەوەکرد، ئێران و سعودیە بە نێوەندگیری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەغداد کۆبوونەتەوە و باسیان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جانگ کیونگ وۆک باڵیۆزی باڵیۆزی کۆریای باشوور لە بەغداد، رایگەیاند: پرۆژەی دروستکردنی بەندەری فاو گرنگی خۆی ھەیە بەتایبەت لەبواری ئابووری و  کارکردن لە پڕۆژەکەدا لەلایەن کۆمپانیای دایۆ بەردەوامە.

وتیشی: حکومەتی کۆریای باشوور ھاوکاری عێراق دەکات لەسەرخستنی پڕۆژەکەدا.


حکومەتی عێراق، لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای دایۆی ئەندازیاری ئیمزا کرد، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورە لە پارێزگای بەسڕە. دواترو لە ١١ی نیسانی ئەمساڵدا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری، مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەئکید لە پێویستی فەراھەمکردنی ئازادی بۆ کاری رۆژنامەوانی دەکەنەوە، کە پایەیەکی گرنگی بەرەوپێشچوون و پەرەپێدانی میدیایە، لە مێژە یەکێتی (نان و ئازادی) کردووەتە پرەنسیپی نەگۆڕی خۆی و پشتیوانییەکانی سەرۆک مام جەلالیش بۆ رۆژنامەنووسان و نووسەران لەوبوارەدا پرشنگدارە.

جەخت دەکەنەوە، لەسەر دەستگەیشتنی رۆژنامەنووسانی کوردستان بە زانیاری و سەرچاوەکان بە بێ جیاوازی، کە ئەوەش بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی فەراھەمبوونی میدیایەکی بەتوانا و شەفاف و دوانەکەوتووە. 

راشیگەیاندووە، ئومێد دەکەن پانتایی ئازادیی و رەخنەگرتن بەرتەسک نەکرێتەوە و لە جێگەی بەندکردنی رۆژنامەنووسان، مامەڵەی یاسایی و ھاوچەرخیان لەگەڵ بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەگەڵ ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی پێشوازیمان کرد لە د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، لە دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان. 
رشیگەیاندووە، ئاماژەمان بە گرنگی ڕۆڵی نیشتیمانیی سەرۆککۆمار کرد بۆ کارکردن لەسەر یەکخستنی ڕیزەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی بە پشتبەستن بە دەستوور، کە بەشداری ڕاستەقینە و نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان لەخۆ بگرێ، سوپاسی د.بەرھەممان کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی کە تیادا سەرکەوتوو بووە بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانەی کە پێشتر ھاتوونەتە پێش و تێپەڕاندنی کێشەکان بە شێوەیەکی ژیرانە کە خێر و بەرژەوەندیی گەلی تیادا بێ بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە. 
لاھور شێخ جەنگی دەشڵیتباسمان لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد و ڕامانگەیاند کە ھەڵبژاردنی داھاتوو ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەکی بەھێز بۆ داھاتووی عێراق و ھەرێمی کوردستان. 
ئاشکراشیکردووە جەخت لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو دەکەینەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، کە جێگەی ڕەزامەندی ھەمووان بێت. 
وتیشی، باسمان لە بەستنی ھاوپەیمانیی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، بە ھەنگاوێکی گرنگمان لە قەڵەمدا بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و بەدەستھێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کورد لە بەغدا.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی سەردانەکەی خلوسی ئاکار وەزیری ناوخۆی تورکیا بۆ سنوری زاب لە بادینان بەبێ ھەماھەنگ و وەرگرتنی رەزامەندی بەغداد بانگھێشتی رێکخەری  باڵیۆزخانەی تورکیای کردووە و یاداشتێکی نارەزاییەتی داوەتێی و تیادا سەردانی وەزیری بەرگری تورکیای بە پێشلێکردنی سەروەری خاکی عێراق و ناڕەوا لەقەڵەم داوە.

 وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە یاداشتەکەدا لێدوانی سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناخۆی تورکیاشی ئیدانە کردووە لەبارەی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لە چیای مەتین لە سنوری بادینان و ھەموو دەستوەردانێکی سوپای تورکیاشی لە ناو خاکی عێراق رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، چارەسەری تاک لایەنەی سەربازی تورکیا کێشەکان چارەسەر ناکات.

 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی حەوتی نیسانی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران ھەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر. 

راشیگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەشدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم، بەمەبەستی دانانی پلانی ھاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داھاتەکان و دەستنیشان کردنی نوێنەر، نووسراوێکی ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری ھەرێمی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردوە، داواش لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات ھەمان ئەو ڕێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاھور شێخ جەنگی لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەحمەد سلێمان، ئەحمەد بەرەکات، سەڵاح دەروێش، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی سوریا گفتوگۆیانکرد دەربارەی دۆخی ڕۆژئاڤا و ڕێوشوێنەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا، جەختیانکردەوە لەسەر نەھێشتنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی کوردی ڕۆژئاڤا دەبێتەوە، پێویستیی یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان و گرتنەبەری ڕێگەی ئاشتی و زمانی گفتوگۆیان دووپات کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاڤا بە جۆرێک کە ڕۆڵی ھیچ لایەنێک نادیدە نەگیرێت، لەو ڕووەشەوە پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان بۆ دووپاتکرایەوە.

ھەروەھا ئاماژەیان بە پەیوەندیی دێرین و مێژویی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی سوریا  کرد کە بناغەکەی لەسەر دەستی ھەردوو خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال و عەبدولحەمید دەروێش داڕێژراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی رۆژنامەنوسانی تورکیا لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان رایگەیاند، لە مانگی نیسانی رابردوو ٤٨ رۆژنامەنوس  لە شارەکانی وان و ئیستەنبوڵ و سەمسور و ئەدێرنە و ئامەد دەستگیرکراون.

لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا ھاتووە، ئەو رۆژنامەنوسانە لەسەر ٢١ دۆسیەی جیاواز دەستگیرکراون، دوای لێکۆڵینەوە پێنج رۆژنامەنوس ئازاد کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رۆژی ئازادی رۆژنامەنوسیدا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە سەرەتای سەرھەڵدانی ئاڵۆزییەکان لە سوریا لە ١٥ی ئاداری ٢٠١١، تا ئێستا ٧٤٨ رۆژنامەنوس لەو وڵاتە کوژراون، کە ١٣ رۆژنامەنوس لەلایەن چەکدارانی تورکیا و ٦٩ رۆژنامەنوس لە لایەن تیرۆریستانی داعش کوژراون.

ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، ٣٨ رۆژنامەنوسیش بێسەر و شوێنن، ٥٥٢ رۆژنامەنوسیش لەلایەن حکومەتی سوریاوە دەستگیرکراون، ٥٦ رۆژنامەنوسییش لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆریای باکور ئیدارەی جۆ بایدنی بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دوژمنکارانە تۆمەتبارکرد. لەکاتێکدا کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەرقاڵی ئامادەکاریە بۆ شیکردنەوەی ستراتیژی ئیدارەکەی بەرامبەر کۆریای باکور و بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئەو وڵاتە، پیۆنگ یانگ  ھێرشێکی توندی کردووەتە سەر ئیدارەکەی و تۆمەتباری کردوە بە پەیرەوکردنی سیاسەتێکی دوژمنکارانە بەرامبەری. 
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، لێدوانەکانی ئەمدواییەی کاربەدەستانی ئیدارەکەی بایدن بەڵگەی ئەوەن واشنتۆن دەیەوێت درێژە بە سیاسەتی دوژمنکارانەی خۆی بدات بەرامبەر ئەو وڵاتە. 
ھەفتەی رابردو بایدن لە دوایین لێدوانیدا بەرنامە ئەتۆمیەکەی کۆریای باکوری بە ھەڕەشەیەکی جدی بۆسەر ئاسایشی جیھان ناوبرد.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، بەھۆی توشبوونی ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەرانی بەشی خزمەتگوزاری و فرۆشتنی وزەی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی کارمەندێکمان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و رێگریکردن لەتەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی پەتاکە، لەم ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک دەوام لەو بەشە رادەگیرێت.

راشیگەیاندووە، داواکارین ھاوڵاتیان بۆ مامەڵەی کاروباروی وزە و تاپۆ و روخاندنی خانوو، پشکنینی پێوەری کارەبا و پاکتاوی پارەی کارەبا سەردانی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی نەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...12061207120812091210...1220