هەواڵەکانهەواڵەکان

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لە ‌بارەی بارودۆخی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە، سەرباری تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، لەو بارەیەوە ھەردوولا ھاوڕابوون کە پێویستە پەیوەندییەکی تەندروست و باشتر ھەبێت لە نێوانیاندا. 


ھاوکات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەبوونی حکومەتی ھەرێمی دەربڕی بۆ پابەندبوون بە یاسای بودجەی عێراق و ڕاشیگەیاند: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغداد بکەینەوە.


سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەردوولا ھاوڕابوون کە دەبێت پڕۆسەیەکی ھەڵبژاردنی بێگەرد بەڕێوەبچێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕۆڵی خۆی ببینێت لە چاودێریکردنی پڕۆسەکەدا. 


لە ‌بارەی چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی چاکسازی لە ‌سێکتەرە جیاوازەکان و جەختیکردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی لەسەر ڕێچکەی دروستی چاکسازی و فراوان کردنی ئازادییەکان و بەرجەستەکردنی بەھاکانی دیموکراسی بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزھەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی ڕایگەیاند، بارودۆخی دارایی عێراق بە تایبەت لە ڕووی نەختینەییەوە لە باشترین دۆخدایە، کاتێک نرخی نەوتیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرزدەبێتەوە ئابوری وڵات باشتر دەبێت.


ڕاوێژکارەکەی کازمی جەختیشی کردەوە، ئابووری عێراق و مەترسی لەسەر نیە، بەڵام گەورەترین لەمپەر کە دێتە بەردەمی وادەی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی تشرینی یەکەم و پڕۆژە بودجەی گشتی ٢٠٢٢، چونکە نازانن ئەو ھەڵبژاردنە چۆن دەبێت و بابەتی ڕەشنوسی بودجەش کێ دەینوسێت و کەی دەنوسرێت.


دڵنیایشیدا، کە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین و چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق تا سەرەتای ٢٠٢٢ مسۆگەرە و بڕی نەختینەیی پێویست لەبەردەستدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دامەزراوەی تایبەتی حکومەتی ڕووسیا، بۆ ھەناردەکردن و ھاوردەکردنی چەک ئاشکرایکرد، لە نێوان مانگی تشرینی یەکەم تاکو کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، یەکەمین پارچەی سیستمی بەرگری ئاسمانی "ئێس ٤٠٠"، بە ھیندستان دەفرۆشن و لە ئێستاشدا تیمە تەکنیکییەکانی ھیندستان، لە ڕووسیا سەرقاڵی ڕاھێنانن لەسەر چۆنیەتی کارپێکردنی سیستمەکە.


ساڵی ٢٠١٨ ڕووسیا و ھیندستان، ڕێککەوتنێکیان بۆ فرۆشتنی پێنج پارچەی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠، بە ھیندستان بە بڕی ٥.٤٣ ملیار دۆلار ئیمزا کرد و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤یش، سەرجەم پارچەکانی ئێس ٤٠٠ دەگاتە ھیندستان.


ئێس ٤٠٠، سیستمێکی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی ڕووسیایە، کە لە ساڵی ١٩٩٩ەوە دەست بە دروستکردنی کراوە، ساڵی ٢٠١٩ش بەھۆی کڕینی ئەو سیستمە لە ڕووسیا، ناکۆکی گەورە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا و ناتۆ دروستبوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بارەی ڕەوشی غەززە و ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسڕائیل کۆبووەوە و ڕیاز مالیکی وەزیری دەرەوەی فەڵەسین ڕایگەیاند، ئیسڕائیل بە چەکی پێشکەوتوو غەززە دەکاتە ئامانج و پێویستە ھێرشەکان ڕابگیرێن.


ھاوکات "جەلعاد ئیردان" نوێنەری ھەمیشەیی ئیسڕائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە کاتی بۆردومانەکانیان ھەموو ھەوڵێک دەدەن، بۆ ئەوەی مەدەنییەکانی فەڵەستین نەبنە قوربانی.


وتیشی، لە ماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا بزوتنەوەی حەماس، ٤ ھەزار مووشەکی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کردووە.


لەلایەکی ترەوە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بەردەوامە و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسڕ، بە تەلەفۆن جەختیان لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران دەڵێت، لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ڤییەنادا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی و ئەمریکا ڕەزامەندی پیشانداوە لەسەر لابردنی سزا سەرەکییەکانی سەر وڵاتەکەی.


وتیشی، لە ئێستادا سەرقاڵی گفتوگۆن لەسەر وردەکارییەکان و لابردنی سزاکان بە ھەنگاوێکی مەزن دادەنرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆکسفام بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە، سامانی ئەو ٩ کەسە بە ھۆی فرۆشتنی ڤاکسینەکەوە ١٩ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە کە لە ناویاندا (سیڤان بانسل)ی بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای مۆدێرنای فەڕەنسی تێدایە کە سامانەکەی بووە بە ٤ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.


ڕوونیشیکردووەتەوە، بە تەنھا بڕی قازانجی ئەو ٩ ملیاردێرە بەشی ڤاکسینی ٩٠٪ی سەرجەم دانیشتوانی وڵاتە ھەژارەکان دەکات.


ئۆکسفام داوای لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی کردووە بەر بە قۆرخکاری لە بەرھەمھێنان و فرۆشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بگرێت بۆ ئەوەی ھەموو گەلانی جیھان بە ھەژار و دەوڵەمەندەوە ڤاکسینی کۆرۆنایان دەستبکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ بەبەشداری سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی پێکھاتەکانی کوردستان و شارەزایانی دەستور لە زانکۆی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆنفرانسێک دەربارەی ( یەکڕیزی و دەستور) رێکدەخات، لە کۆنفرانسەکەدا تەوەر و رەھەندە گرنگەکانی پرۆسەی داڕشتنی دەستوری ھەرێم لە زەمینەی یەکڕیزییەکی کوردستانیدا تاوتوێ دەکرێن.
ھاوکات "بافڵ تاڵەبانی"ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە پانێڵی یەکڕیزی سیاسی لە پێناو دەستوردا دەکات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، سەدان مووشەکیان ئاراستەی یەکتر کرد، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٢٧٠ مووشەکیان لە کەرتی غەززەوە ئاراستەکراوە، بەھۆیەوە دوو کەس کوژراون و دەیانی تریش برینداربوون، کە برینی بەشێکیان سەختە، ھاوکات ئیسرائیل گەڕەکەکانی" خان یونس و رەفح و شوجاعیە" و چەندین پێگە و ماڵی سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماسی لە کەرتی غەززە کردەئ امانج، سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند، ھەفتەی رابردوو دووجار شکستیانھێناوە لە کوشتنی " محەمەد زەییف سەرکردەی حەماس" لە کەرتی غەززە.
ھاوکات سەرۆکانی فەرەنسا و میسر و پاشای ئوردن، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوە و لەسەر سێ خاڵ رێککەوتن ئەوانیش، راگرتنی بۆردومانی مووشەکەکان و راگەیاندنی ئاگربەست و سەرپەرشتیکردنی ئەم دۆسێیە، لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە.
تائێستا بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە، ٢١٨ کەس گیانیان لە دەستداوە، کە ٧٠ کەسیان منداڵن و ھەزار و ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بن فەرحان رایگەیاند دانوستانەکانیان راوێژکاری دەبێت و ھێشتا لە قۆناغی سەرەتادان، ھیواشی خواست ئێرانییەکان درک بەوە بکەن کە کارکردن لەگەڵ دراوسێکانیان لە بەرژەوەندیاندایە و ئارامی و سەقامگیری و بوژانەوەی لێدەکەوێتەوە،  ئەوەشی خستەڕوو کە  ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لەسەر سیاسەتی ھەرێمی و دەرەوەی ئەو وڵاتە کەم دەبێت، چونکە سیاسەتی دەرەوەی "تاران" لەلایەن "عەلی خامنەیی" رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی (٢٩) بیست و نۆھەمین ساڵڕۆژی ئەنجامدانی یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم کوردستانییانی ئازیزو خۆشەویست دەکەین.


ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەھەلومەرجێکی سەخت و دژواری سیاسی، ئابووری، ناسەقامگیرو تەژی لەئاڵنگاریی ناوخۆیی و ئیقلیمی، بڕیارێکی بوێرانەی بەرەی کوردستانی و سەرکردایەتیی سیاسی بوو، لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە مێژووییەکانی گەلەکەماندا.


ھەڵبژاردنی پەرلەمان و متمانەدان بەکابینەی یەکەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەرچەرخانێکی گەورەو بەرجەستەکردنی ئیرادەو خواستی گەلەکەمان بوو بۆ خۆبەڕێوەبەری، ھاوکات خواستی گەلێکی ستەملێکراو بوو بۆ دیموکراسییەت و بەدەستھێنانی مافە ‌ سیاسی و مەدەنی و فەرھەنگییە زەوتکراوەکانی.


لەئێستاشدا پەرلەمانی کوردستان، وەک دامەزراوەیەکی دەستووریی ھەرێم، لەسنووری دەستڕۆییەکانی خۆیدا بەبێ جیاوازی ئاین، نەتەوەو ئینتیمای سیاسی، ھەوڵدەدات بۆ بەدیھێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییە باڵاکان و نوێنەرایەتیکردنی ھاووڵاتییان لەبەدیھێنانی ماف و داخوازییە ڕەواکانیان و بەجێھێنانی ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی.


لەم یادە پیرۆزەدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ سەرجەم شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنین، کەدەستکەوتەکانی دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی خوێنی گەشی شەھیدانە، دروود بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەک وتەقەمەنی رەوانەی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی جزیرە لە بنکەی سەربازی "عەین ئەسەد" کردووە، ھاوکارییەکانیش بە بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٧ ھەزار دۆلار بووە. 
ھاوکارییەکە لە چوارچێوەی پشتیوانی کردنی سوپای عێراقە بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش و بەشێکە لە پڕۆگرامی سندوقی بودجەی مەشق و راھێنانی ھێزە عێراقییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش دامەزراوە. 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی کۆنفرانسی ھەرێمی کوردستان..یەکڕیزی و دەستور"بافڵ تاڵەبانی"ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەوەی میللەت ئاشت بکەنەوە و لێکنزیک ببنەوە،دەبێت، سەرەتا پڕۆسەی سیاسی کوردستان بگۆڕدرێت. دووپاتیشیکردەوە، دەبێت دەستورپارێزی مافی ھاوڵاتیان کوردستان بێت .
ھاوکات"عومەر سەید عەلی"رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، یەکڕیزی زامنی دەستوری ھەرێمی کوردستانە
"عەلی باپیر"سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، دەستور فاکتەرێکی کاریگەرە بۆ یەکڕیزی نێوان لایەنەکانی ھەرێم.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەفتەی داھاتوو تاران و بەغدا رێککەوتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ دامەزراندنی ھێڵی ئاسنین واژوو دەکەن و ھەردوو وڵات دەبنە پردی پەیوەندی وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژھەڵات
وەزارەتی رێگەوبان و پەرەپێدانی ئێران ئاشکرایکرد، رێگەی ئاسنینی شەلامچە و بەسڕە پڕۆژەیەکی نێودەوڵیتییە و دەبێتە ھۆی گۆڕینی ستراتیژییەتی ناوچەکە و ھەروەھا لە ڕووی ترانزێتەوە سووریا و دەریای ناوەڕاست بەیەکەوە دەبەستێتەوە
ئاماژەی بەوەش کردووە، ھێڵە ئاسنینەکە دەتوانێت کاڵا ھەناردەی پاکستان و بەندەری چابەھار بکات و لەوێوە بۆ چین و وڵاتانی ئاسیا و دواتر بۆ بەندەری سووریا و دەریای سپی و لە چەند ڕۆژی داھاتووشدا لەوبارەیەوە ڕێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان تاران و بەغدا واژوو دەکرێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە راگەیەنراوێکدا ، بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی ھەڵوەشاندەوەو بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشوو. 
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاڤای کوردستان، لە چەند رۆژی رابردوودا ‏نرخی لیترێک بەنزینی لە (٢١٠) لیرەی سورییەوە بۆ (٤١٠) لیرەو نرخی غازی ماڵانیش لە (٣ ھەزار) لیرەوە بۆ (٨ ھەزار) لیرە ‏بەرزکردەوە، ئەوەش نیگەرانی ھاوڵاتیانی لێکەوتەوەو ‏
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆحانی لە کۆبونەوەیەکی حکومەتەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، لەسەرجەم ئەو دانوستانانەی لە ھەشت ساڵی رابردوودا بەشدارییان تێدا کردوە سەرکەوتوو بون ، ئەمەش پێچەوانەی حکومەتەکانی رابردووی ئێران کە لە ھەر دانوستانێکدا بەشدارییان کردبێت بریار لە دژی ئێران دراوە ، رۆحانی راشیگەیاندوە ، ئێستا لە دانوستانەکانی ڤییەننادا ھەنگاوی گەورەیان ناوە و لە کۆتایی دانوستانەکاندا گەلی ئێران سەردەکەوێت .
لەلایەکی تریشەوە عەباس عراقچی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و گەورە دانوستانکاری دۆسێی ئەتۆمی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە ، لە دوو ھەفتەی رابردوودا پێشکەوتنێکی باش ھەبوە لە دانوستانەکانی ڤییەننا بەڵام ھەندێک دۆسێی گرنگ ماون کە بریاردان لەبارەیانەوە کاتێکی زیاتری دەوێـت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 دەقی پەیامەکە : 

چوارساڵ لەمەوبەر کوردستان یەکێک لە سیمبولەکانی شۆڕشی نوێ، سەرکردەی رۆژانی خەبات، گەنجینەیەکی گەورەی سیاسەت و نووسەرێکی لێھاتووی لەدەستدا.


ئەو رۆڵە مێژووییەی کاک نەوشیروان لە دروستبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بینیوویەتی بۆ ھەمیشە لەیادمان دەبێت و بە ئەوپەڕی وەفادارییەوە لێی دەڕوانین. ھەوڵەکانیشی لەپێناو چاکسازی و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بەرز دەنرخێنین.


کۆچی دوایی ھەردوو سەرکردە و خەباتگێڕ مام جەلال و کاک نەوشیروان، بۆشاییەکی گەورەی لە کایەی سیاسیدا دروستکرد، بەڵام ڕێبازەکەیان بەردەوامە و ئەمڕۆ ئێمە درێژە بەو کاروانە ئەدەین. بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ھەڵگری مەشخەڵی خزمەتکردنی خەڵک، چاکسازی، یەکڕیزی و تەبایی دەبین. پێکھێنانی ھاوپەیمانی کوردستانیش لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق ھەر لەوپێناوەدا بووە. پێکەوە ھەنگاوی جدی دەنێین بە ئاراستەی یەکڕیزی نیشتمانیی، خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و بەھێزترکردنی پێگەی ھەرێم .


دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و سەربەرزی و سەرفرازی خەڵکی قارەمانی کوردستان خەونی لەمێژینەی مام و کاکە نەوەی ھاوڕێ و ھاوسەنگەری بووە، بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و مێژوویی ئێمەیە ئەو خەونە بھێنینەدی و پێشکەشی رۆحی ئەو دوو سەرکردە قارەمانە و سەرجەم ئەو شەھیدانە بکەین کە خوێنیان بەخشییە خاکی پیرۆزی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...11391140114111421143...1174