هەواڵەکانهەواڵەکان

دەزگای ھەواڵگری عێراق ڕایگەیاند، سەدان خێزانی داعش لە کەمپی ھۆل پلانی ھەڵاتن و دووبارە پەیوەندیکردنیان بە پاشماوەکانی داعشەوە ھەیە، ئاشکراشیکردووە، دوای گەڕانەوە ژمارەیەک خێزانی داعشی بە ڕەچەڵەک عێراقی بۆ ناوچەکانی خۆیان، ئێستا بێ سەروشوێنن و شوێنی نیشتەجێبوونیان نادیارە.


بە پێی لێدوانی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش، فشارێکی نێودەوڵەتی لەسەر کابینەکەی کازمی ھەیە بە گەڕانەوەی خێزانی داعشە عێراقییەکان لە کەمپی ھۆلەوە بۆ پارێزگاکانی باکور و ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ئۆپراسیۆنانەدا ١٠ کەسی مەدەنیش بریندار بوون و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیییەکانی مافی مرۆڤیش دەڵێن ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زۆر لەوە زیاترە کە سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە.


لەگەڵ ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا سێ ملیۆن دۆلاری بە پنتاگۆن داوە بۆ ئەوەی قەرەبووی کەسوکاری کوژراوەکان بکاتەوە، بەڵام زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ھیچ کام لە قوربانییەکان ئەم بڕە پارەیان بە دەست نەگەیشتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، داوای لە وەزارەتەکان و فەرماندە ئەمنییەکان کرد، ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ دەستبەرکردنی زەمیینەیەکی ئارام بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، لەگەڵ گرنگی پەیڕەوکردنی دانایی لە مامەڵەکردن لەگەڵ  پێشھاتەکان.


جەختیشی کردەوە لەسەر ڕێگەنەدان بە پێشێلکاری و ڕوونیشیکردەوە، دەرفەتی سەرکەوتن ھەیە لە پێناو وڵات و بەرژەوەندییەکانی گەل.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(بەشیر حەداد) لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: پێشنیارەکەی وەزیری دارایی بۆ لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە ژێر ناوی (باج)، دژی ماددەی (٣٤)ی یاسایی بودجەیە و ئەنجوومەنی نوێنەران پشتیوانی لەو پێشنیارەی حکومەت ناکات.


ڕوونیشیکردەوە، تا ئێستا حکومەت ھیچ داواکارییەکی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران نەکردووە بۆ گۆڕانکاری وزاری.


ئاشکراشی کرد، حکومەتی ھەرێم و بەغداد لەسەر میکانزمەکانی جێبەجێکردنی ماددەی (١١)ی بودجە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لە چەند ڕۆژی داھاتوو بەرەوپێشچوونی باش دێتە ئاراوە، بە تایبەت لەسەر دۆسیەی (داھاتی نەوت و دەروازە سنورییەکان و مووچەی فەرمانبەران). وتیشی، وەفدەکەی ھەرێم پابەندی تەواوی خۆی بە یاسایی بودجەی عێراق نیشانداوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی گشتی ڕەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی (عەممار حەکیم) ڕایگەیاند: جموجۆڵە سیاسییەکان بۆ دواخستنی وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەستیانپێکردووە، بێ ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر وادەیەکی نوێ بکرێت.


ڕەوتی حیکمە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "ئەو لایەنانەی لە پشت ئەو ھەوڵە سیاسییەن بۆ دواخستنتی پرۆسەی ھەڵبژاردن،  لە ناو حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاوەنی ھەژموونن، کە ئامانجیان ھێشتنەوەی دۆخە سیاسییەکەیە وەک خۆی".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئاری جەلال" سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، شەپۆلێکی تری کۆچ بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەستپێکردووەتەوە، ژمارەیەکی زۆری کۆچبەری کوردیش لە کەناراوەکانی تورکیا ماونەتەوە و ڕێگەی دەربازبوونیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا نییە.


وتیشی، ژمارەیەکی زۆری کۆچبەری کورد لە وڵاتانی سوید و نەرویژ و دانیمارک و فللەندە مافی پەنارییان ڕەتکراوەتەوە، ھەڕەشەی مەترسی بە زۆر ناردنەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان لەسەرە.


ڕاشیگەیاند، بە پێی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی سنورەکان، ٣٤ ھەزار کەس ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ساڵی ٢٠١١ش، نزیکەی ٦ ھەزار و ٥٠٠ پەنابەر بە زۆرەملێ دیپۆرتی عێراق و ھەرێمی کوردستان کراونەتەوە.


ھاوکات بە پێی ھەواڵێکی بەشی کوردی ڕادیۆی سوید، لەسەر داوای پۆلیسی ھەواڵگری سوید و دەزگای کۆچ ٣٨ پەنابەری کورد ھەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ تورکیا لەسەرە و بڕیاری ناردنەوەیان دراوە.
پارێزەرانی ئەو کەسانە و چەند پەرلەمانتارێکی ئەو وڵاتە دەڵێن، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانە نایاساییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(دکتۆر بەرھەم ساڵح) لە توێتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "سەرباری لەشکرێشی و پێشێلکردنی سەروەری و شەڕ و ئاوارە بوونی خەڵک، بڕینەوەی دارستانە سروشتیەکان لە ھرور و باتیفا و ناوچە سنووریەکانی کوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە، مایەی چاوپۆشی نیە.


ڕاشگەیاندووە، ئەرکیانە لە حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم ھاوکاربین بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژی و تاڵانیە و سزادانی تاوانکاران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەرال دانیش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن و حکومەتیش ئامادە نیە ئازادیان بکات.


جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە ڕاشیگەیاند، کێشەکانی بەندکراوانی نەخۆش دەباتە پەرلەمانی تورکیا  و داوای ئازادکردنیان دەکات.


دانیش بەشتاش وتیشی، دۆخی نەخۆشەکان لە ناو زیندان زۆر خراپە و دادوەران دەسەڵاتەکانیان بە شێوەی کەیفی بەکاردەھێنن و بەو ھۆیەوە زیندانیانی نەخۆش ژیانیان لە دەست دەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە کۆتاییھێنان بە کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، لەبەرئەوەیە ماوەی یاساییان کۆتایھاتووە، مافی دەنگدەریشە ئەنجومەنێکی نوێ ھەڵبژێرێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەمواری دووەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی ٢٠١٩ تایبەت بە کۆتاییھێنان بە کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستورییە، چونکە ئەو ئەنجومەنانە ماوەی یاساییان تەواو بووە، بەڵام ئەوە بە واتای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەکان نییە و ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت یاسا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجومەنانە دەربکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"زەنگەنە" لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، رێککەوتن کراوە لەسەر زیاد نەکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و سەبارەت بە گەڕانەوەی "ئێران"یش بۆ بازاڕی نەوت گفتوگۆ کراوە. 
بە وتەی "زەنگەنە" ھەر کاتێک ئەمریکا سزاکانی سەر ئێران" ھەڵبگرێت و لە دانوستانەکانی ڤییەنا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی بگەنە رێککەوتن، دەگەڕێنەوە بازاڕەکانی نەوتی جیھان، وتیشی، ھێشتا "ئێران و لیبیا و ڤەنزوێلا" بەخشراون لە کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت. 
بڕیاری مانگی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی تری "ئۆپیک پڵەس" بەڕێوەبچێت و ھەڵسەنگاندن بۆ بازاڕی نەوتی جیھان دەکرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"حامد موسەوی" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، ھاوپەیمانییەکەیان پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات و پێویستە لەسەریان تەواوی کێشەکان چارەسەر بکەن و چارەسەر بۆ ئاستەنگەکان بدۆزنەوە. 
چەند رۆژێکە وەفدی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم گەڕاونەتەوە "بەغداد" و کۆبوونەوە و دانوستانەکانیان لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق بەردەوامی ھەیە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئەردۆغان" لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ "ماکرۆن" بکرێت سەبارەت بەوەی وتویەتی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" دووچاری مردن بۆتەوە، "ئەردۆغان" ھێرشی توندیشی کردە سەر ھاوتا فەڕەنسییەکەی و دەڵێت دەزانین لە سوریاو لیبیا لەگەڵ کێ کار دەکات.
پێشتریش "ئەردۆغان" و "ماکرۆن" ھێرشیان دەکردە سەر یەک بە تایبەت لەسەر پرسی ھێزە کوردییەکان لە سوریا و بڵاوکردنەوەی ھێزەکانی تورکیا لە سوریا و لیبیا و ناکۆکییەکانی لەگەڵ یۆنان لە دەریای ناوەڕاست. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مانگی سوری تونسی بڵاویکردەوە،  ٩٠ کۆچبەر کەلە ناو بەلەمێکدا بوون و ویستوویانە لە دەریای ناوەراستەوە بگەنە ئەوروپا، لە کەناراوەکانی تونس بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووەو بەھۆیەوە ٢٠ کۆچبەرییان خنکاون و ٧٠ی تریشیان رزگارکراون.
لە چەند ھەفتەی رابردوودا ١٢٠ کۆچبەری تر لە کەناراوەکانی تونس خنکان و کە ھەموویان ویستویانە لە لیبیا و تونسەوە بگەنە ئیتاڵیا و لەوێشەوە روو لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بکەن.
بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ئەمساڵدا نزیکەی ٢٣ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر روویان لە وڵاتانی ئەورووپا کردوووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دیڤد مالباس سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە ، تا کۆتایی ئەم مانگە رەزامەندی دەدەن لەسەر دابین کردنی ھاوکاری دارایی بۆ گەیاندنی ڤاکسین بە ٥٠ دەوڵەتی تازە گەشەکردوو ، ھاوکارییەکەش بە بڕی ١٢ ملیار دۆلار دەبێت ..
ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە پێویستە ھەوڵەکان فراوان بکرێت بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بەسەر سەرجەم وڵاتاندا  ، تا بەو شێوەیە دادپەروەری دروست ببێت و ولاتە ھەژار و تازە گەشەکردوەکانیش سودمەندبن و ئامارەکانی کۆرۆنا تێیاندا کەمببێتەوە..




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئیتر مەخمور ھیندەی قەندیل بۆ ئەوان گرنگە، چونکە مەخمور بووە بە ھێلانەی قەندیل و ئەم ھێلانەیەش رێک لە ناوەڕاستی شاردایە و ئەگەر ئەوان نەڕۆن ئەو ھێلانەیە بەردەوام دەبێت لە ھەڵھێنان.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی ٤٠ ساڵە لە جەنگ و ململانێدان و بە برایانی عێراقیشیان وتووە، ئەگەر ئەو کارە ناکەن ، ئەوان دێن و دەیکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ، لە کۆبونەوەکەدا کە لە رێی ڤیدیۆوە بەرێوەچووە ، ئەمریکا و ئەندامانی ناتۆ باسیان لە کشانەوە لە ئەفغانستان و بەردەوامیی ھاوکارییەکان بۆ حکومەتی عێراق لە بەرەنگاربونەوەی داعش کردوە و ھەموان پابەندێتی تەواویان بە ھەردوو ھەنگاوەکە دوپاتکردۆتەوە ، ھەروەھا جەختیان کردۆتەوە لەوەی کە پێویستە بەرەنگاربونەوە و بەرگری کاری یەکەمی ھاوپەیمانی ناتۆ بێت .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...11231124112511261127...1178