هەواڵەکانهەواڵەکان

 
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی"نێودەوڵەتی ئاشتی و ئازادی بۆ كوردستان"ی كە لە ١٤ ووڵاتەوە هاتوون. رایگەیاند، وەك یەكێتی بڕیاریانداوە بەهیچ شێوەیەك بەشداری لە شەڕی كورد بە كورد ناكەن، پێویستە لایەنەكانی دیكەش ئەو بەڵێن و بڕیارە بدەن، چونكە شەڕی كورد بە كورد دەبێتە هۆی ماڵوێرانی و قوڕبەسەری زیاتر بۆ گەلەكەیان.
رونیشیكردەوە، وڵاتی توركیا بەرنامە و نەخشەی خۆی هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە وەك كورد نەبینە هاوكار و جێبەجێكاری نەخشەی ئەوان، بەتایبەت پێشمەرگە نەكەین بە بەشێك لە سوپاكەیان".

راشیگەیاند، پێویستە حكومەتی عێراق لەم پرسەدا رۆڵێكی جدیتری هەبێت و تەماشاكار نەبێت، چیتر لەهاتنەناوەوەی سوپا توركیا، بڕینەوە و سوتاندنی دارستانەكان و بۆردومانی گوندەكان و شەهیدكردنی منداڵ و خەڵكی مەدەنی هەرێمی كوردستان بێدەنگ نەبێت.

لای خۆیەوە، بیرزە ویتهۆفت سەرۆكی وەفدەكە، هاتونەتە هەرێمی كوردستان تا لە نزیكەوە داگیركارییەكان ببینن و جیهانیش ئاگادار بكەنەوە، داوا لە وڵاتانی نێودەوڵەتی دەكەن بێن بە هانای ئەم پرسەوە و ڕێگە بگرن لەو داگیركارییانە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦١٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٤٩٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، لەبەردەوامی بۆردومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا، تۆپێک بەر ماڵی ھاوڵاتیەک لە گوندی "قومرێ"ی سەر بە بەرواری باڵا کەوتووە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆر بەر ماڵەکە کەوتووە. وتیشی، بەھۆی تۆپبارانەکەوە کارەبای گوندەکانی "ئەدنێ و دشیش و ئورە و سەرەڕو" بە تەواوی بڕاوە و تا ئێستا چاکنەکراوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، تاقیکردنەوەکان بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی نۆ رۆژ بەردەوام دەبێت. ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی رایگەیاندوە، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی، رۆژی ٢٥ی تەمموزی ئەمساڵ دەستپێدەکات. ھاوکات قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەکاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە کاتی نەبونی کارەبای نیشتیمانی بە بەردەوامی کارەبای مۆلیدە بۆ خوێندنگەکانی سلێمانی دابین دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆڕش ئیسماعیل،  وەزیری پێشمەرگەی ھەرێم، ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی ھەردوو ھێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو)ی یەکەکانی حەفتاو ھەشتای کردو، لە روانگەی بەرپرسیاریەتی نیشتمانیی و نەتەوەییش بۆ دروستکردنی ھێزێکی یەکگرتووی سەربازیانەی سەردەمی داوای کرد، لەھەنگاوەکانی داھاتوو سەرجەم ھێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆببنەوە. 


ھەنگاوی گەڕانەوەی ھێزەکان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لەئەنجامی خێراترکردنی پڕۆسەی رێفۆرمی سەربازیە و ئاراستەی کاروانی چاکسازیش لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت. لەسەر ئەو پرسەش  ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دەستخۆشی لەو ھەنگاوانە کردو رایگەیاند: دۆخی ئێستا و داھاتووی ناوچەکە، پێویستی بە یەککڕیزی و یەکگرتوی ھێزێکی نیشتمانی تۆکمەی پێشمەرگە ھەیەو، ھاوکاری و ھەمەئاھەنگیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ھاوکات لە ھەڵمەت و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی وەزارەتی تەندروستی و  بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لیژنەی چاودێری بازاڕ بە ھاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی (٣) سێ کۆمپانیای دەرمان داخران . 
 لەگەڵ  ئەوەشدا  ، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) وەکوھەمیشە ھۆشداری دەدات بە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی رێنماییەکانی بن و بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھەسەدە" لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چوار تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە لە کەمپی "ھۆل" کە خاوەن رەگەزنامەی عێراقین و لە دوای ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکەی ناوچەی "باھۆز" وەک مەدەنی خۆیان گەیاندبووە ئەو کەمپە. ھەسەدە راشیگەیاندووە، ئەو تیرۆریستانە ٣ مەدەنییان کوشتووە کە یەکێکیان ژن بووە.  


لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە، ھەسەدە ژمارەیەک تیرۆریستی داعشی لە ناوچەی "عەگیدات" لە ریفی دێرەزووری خۆرھەڵات دەستگیرکردووە، کە ھاووڵاتیانیان ناچار دەکرد بە پێدانی پارە، رۆژی ٤شەممەی رابردووش لە شارۆچکەی "شەحیل" ٣ تیرۆریستی تری داعشیان دەستگیرکرد. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رەوشی خۆراک لە باکوری سوریا زۆر مەترسیدارە و و داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بڕیاری رێگەدان بە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان لەڕێی سنورەکانی تورکیاوە درێژ بکەنەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی، ئەگەر ئەو بڕیارە درێژ نەکرێتەوە، ھاوکاری خۆراک و ڤاکسین و پێداویستی تەندروستی بۆ ٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس و یەک ملیۆن منداڵ رادەگیرێت، جەختیشی کردەوە لەوەی لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکات بۆ ئەوەی رێگە بدرێت کاروانەکانی ھاوکاری بگەیەندرێنە ناوچەکانی باکور و خۆرئاوای سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، سوپایی تورکیا و گروپە چەکدارەکان گوندی خربەت بەکر، عەریزە، قزعەلی ، مەبلوجا، سیوان ، کور حەسەن و زەنوبیا تۆپباران کردووەو لەترسی تۆپبارانەکەس گوندنشینان گوندەکانیان چۆڵکردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، شەڕڤانان وەڵامی ھێرشەکەیان داوەتەوە و ڕادارێکی سوپای تورکیا و ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان تێکشاندوە و کوژرا و برینداریش لەنێو گروپە چەکدارەکاندا ھەیە.
 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە کێشەی کەمی کارەبای نیشتیمانی دروستبووە و تائیستا بەردەوامە، "ئومێد ئەحمەد" وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەڵە و لەکارکەوتنی دوو وێستگەی گازیی لە ھەولێر، ٤٠٠ مێگاوات لە بەرھەمھێنانی کارەبا کەمی کردوە، ھاوکات بەرزبونەوەی پلەی گەرما کاریگەری زیاتری دروستکرد و بەھۆیەوە خواست لەسەر ٦٠٠ مێگاواتی تر زیاد بووە.

ئاشکراشیکرد، کارکردن لە وێستگە لەکارکەوتووەکان بەردەوامە و لە رۆژانی داھاتوودا ئەو کێشانە چارەسەر دەبن بەڵام تاوەکو پلەکانی گەرما نزم نەبنەوە کەمی پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتیان بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"فەلاح حەسەن" لە راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتەکەیان لیژنە و تیمی پزیشکی پێکھێناوە بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە حاڵەتەکانی توشبوون بە کەڕووی رەش، وتیشی ئەگەرچی چەند حاڵەتێکی توشبوون ھەبووە بەڵام نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی ببێتە پەتا و بڵاوبوونەوەی مەترسی دروسا بکات. 
وەزارەتی تەندروستی عێراق داواشی لە ھاووڵاتیان کرد ھەر کاتێک نیشانەکانی توشبوونیان بە نەخۆشییەکە ھەبوو، خێرا سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکەن بەتایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەت و شەکرەیان و کەمی بەرگرییان ھەیە و زیاتر مەترسی توشبوونیان لەسەرە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"حەسەن سەلمان" بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندوە ، ھۆکاری دوا کەوتنی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان تا ئێستا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بەپێی یاسای ھەڵبژاردن دەبێت ناوی کاندیدەکان بنێردرێت بۆ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بۆ پەسەندکردنیان ، بەڵام ژمارەیەک لەو لایەنانە دوا کەوتون لە پەسەندکردنی ناوەکاندا ، لە پێش ھەموشیانەوە دەستەی نیشتمانی لێپرسینەوە و دادپەروەری .
لێپرسراوەکەی کۆمسیۆن پێشبینیشی کردوە ئەم ھەفتەیە کۆمسیۆن ناوەکان یەکلا بکاتەوە و کاندیدەکان پەسەند بکات .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ماوەی چەند رۆژێکە بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەرز و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش بووەتە ھۆی دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای ھاوڵاتیان و ناجێگیری بازاڕەکانی ئاڵۆگۆڕی دراو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا ئێران رەزامەندیدا  بە لابردنی ڤیزا بۆ گەشتیارانی عێراق و بۆ ئەوەش چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی عیراقی کرد تاوەکو ئەویش رەزامەندی بدات".
راشیگەیاند، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عیراق رەزامەندی نەداوە ئەوەش وایکردوە بریارەکە جێبەجێ نەکرێت


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...11011102110311041105...1182