هەواڵەکانهەواڵەکان

‏پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو دوای ئەوەی دوو کەس لە بازگەی (بان ئیلینجاغ) کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو ناحیەی شوان و تەقتەق نزیک دەبنەوە، ھێزەکانی ئاسایشی بازگەکە داوای خۆ ناساندنیان لێ کردوون، بەڵام ئەو دوو کەسە تەقەیان کردووە و دواتر ھەڵاتوون و رووداوەکەش ھیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی، لە ناوچەی ڕەزوانیە و زێدان کە داعش بە ویلایەتی باشور ناوی دەبات، ھێزەکانی دژەتیرۆر ئەبو ئوسامە بەرپرسی ئیداریی و ئەبو رەبیع بەرپرسیی ئەمنی و ئەبو سارە بەرپرسی شەرعیی ئەو یەکەیەی داعشیان کوشتوە. وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو سێ تیرۆریستە بەرپرسیارن لە تەقینەوە خۆکوژییەکەی گۆڕەپانی تەیرانی بەغداد. 
ڕاشیگەیاند، ھەر لەو ھەڵمەتەدا چەند تیرۆریستێکیش دەستگیرکراون.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مالکی لە چاوپێککەوتنێکدا  رەخنەی لە خۆپیشانداکانی عێراق گرتوو و ڕایگەیاندووە، بەشێک لە خۆپیشاندانەکان ئەجێندای سیاسی ھەبووە و جۆرێک بووە لە کارکردن یان بانگەشە بۆ ھەڵبژاردن، وتیشی، دەبێت حزبە سیاسییەکان بەرپرسیارێتییەکە ھەڵبگرن، ئەگەر داواکاری شەقام نەھاتەدی.
مالکی رەتیکردەوە، لە سەردانەکەی (محەمەد جەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغداد و کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای، قسە لەسەر میکانزم و پرسی ھەڵبژاردن کرابێت.


وتیشی، ئەرکی لە پێشینەی (کازمی) کۆنترۆڵکردنی ڕەوشی ئەمنی عێراقە پێش بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن، دەوڵەتی یاساش لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندووە، لە پارێزگاگانی ناوەڕاست، دیاردەی ھەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی یاسا گەیشتووەتە ٩٠٪ .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا لە نامەیەکدا بۆ (مستەفا کازمی)،ھۆشداری دەدات لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی کەمپی ھۆل و دەڵێت، ناتوانن ھیچ گەرەنتییەکی ئەمنی بدەن بۆ گەڕانەوەی (ژن و منداڵ)ە کانی داعش، ڕاشیگەیاندووە، ئەو بڕیارە کێشەی گەورەی ئەمنی و کۆمەڵایەتیشی لێدەکەوێتەوە و خەڵکی موسڵ رازی نابن بە دروستکردنی کەمپێک لەو سنورە بۆ ئەو ئاوارانەی لە کەمپی ھۆل دەگەڕێنرێنەوە.


لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانیش لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکردووە، بەغداد و دیمەشق، ھەماھەنگییەکانیان دەستپێکردووە بۆ داخستنی کەمپی ھۆڵ و گەڕاندنەوەی (١٠) ھەزار داعش و خێزانەکانیان بۆ ناو عێراق. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لیوا تەحسین خەفاجی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە تورکیا ڕێکەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە بۆ ئەوەی لەرێگەی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە خاکی ھەرێمی کوردستان بۆردومان بکات، دوورە لە ڕاستییەوە، دەشڵێت،  لەگەڵ حکومەتی ھەرێم ھەماھەنگییان ھەیە بۆ لێکۆڵینەوە لەھۆکاری پێشێلکارییەکانی تورکیا سەبارەت بە سەروەری خاکی عێراق. ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی عێراق یاداشتنامەیەکی ناڕٍەزایی ئاراستەی تورکیا کردووە بەھۆی ئەوەی بەبێ رەزامەندی عێراق، خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ھاتۆتە سنوری بادینان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ، کە بڕیارە لە (١٢)ی ئەم مانگەوە لە سەرجەم پارێزگاکان جێبەجێ بکرێت، گەشتە ئاسمانییەکان ناگرێتەوە و گەشتی ھاتن و چون ئەنجام دەدرێت.


ڕاشیگەیاندووە، بە نوسراوێکی ڕەسمی داوا لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان کراوە، چاوپۆشی لە ھاتوچۆی (ھاتن و ڕۆیشتن)ی گەشتیاران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە بکرێت.
  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان رایانگەیاندووە، بریارەکەی دادگای پێداچوونەوە پێشھاتێکی مەترسیدارەو سەروەری یاسای لەھەرێم خستۆتە ژێر پرسیارەوە، ھەربۆیە نابێیت رێگە بدرێت لە ژێر ھەر و پاساوێک دادگا بکرێتە سەنگەری کپکردنی دەنگی ئازاد و بەرتەسک کردنەوەی فەزای کاری مەدەنی ، داواش لەسەرۆکی ھەرێم دەکەن لەپێناو پاراستنی سومعەی ھەرێـم دەستەڵاتەکانی خۆی بەکاربھێنیت ئەو لادانە راستبکاتەوە .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی سزای دەستگیرکراوانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، پێشھاتێکی لەمجۆرە، مەترسییەکی گەورەیە لەسەر سەروەری دادگاکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادیی رادەربڕین لەناو ھەرێم و وێنای ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەشێوێنێت.


راشیگەیاندووە، یەکێتیی ھەوڵ و فشارەکانی بەگەڕخستووە بۆ لابردنی سزای ناعادیلانەی دەستگیراوەکانی بادینان، داواش دەکات سەرۆکی ھەرێم دەسەڵاتی یاسایی خۆی بەکاربھێنێت و لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوەکان دەربکات و پەرلەمانی کوردستانیش ھەڵوەستەی جددی بکات لەسەر کەیسەکە.


مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختیشیکردوەتەوەاتەوە، تۆمەتبارکردنی وڵاتان بە ناڕەوا و نیگەرانکردنیان خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان ناکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی رایگەیاند، (جۆبایدن) سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە ماوەی باری نائاسایی رەوشی سەربازیی لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کە (عێراق و سوریا)ش دەگرێتەوە، بۆ یەک ساڵی تر درێژ بکاتەوە.


بەپێی بڕیارەکە، بە درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی، ئەمریکا دەستکراوە دەبێت بۆ سزادانی ھەر گروپ و لایەنێک لەو وڵاتانە و بلۆککردنی بانکەکانیان، کە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا مامەڵە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئاسانە بتوانرێت بازرگانی دەریایی ئیسرائل پەکبخرێت و ئەو وڵاتەش بۆ یەکەمجار بە درێژایی مێژوو چووەتە ھەڵوێستی بەرگرییەوە.
 حسێن سەلامی، ئاماژەی بۆ ئەوشکردووە، ئەمریکا ناچارە ھەنگاو بە ھەنگاو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بەجێ بھێڵێت، لە ئەفغانستان بەشێک لە ھێزەکانی کشاندووەتەوە، لە عێراقش لەژێر فشاری سیاسی و گرووپەکانی بەرگریدایە بۆئەوەی ھێزەکانی بکشێنێتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(جان ئیف لۆردیان) وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە سەردانەکەی بۆ بەیروت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، سیاسییەکانی لوبنان شکستیان ھێناوە لە پێکھێنانی حکومەت و ئەنجامدانی چاکسازی و بەرگرتن لە ھەرەسھێنانی ئابوری وڵاتەکەیان. وتیشی، سیاسییەکان لە بەردەم (خۆکوژی بە کۆمەڵ)دان.


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڕوون بووەتەوە کارەکتەرە سیاسییەکانی لوبنان بەرپرسیاریەتی ئەو ڕەوشە ھەڵناگرن کە وڵاتەکەیانی تێکەوتووە، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، فشار بکات بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە لوبنان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی ڕێگرە لە بڕیاری گەڕاندنەوەی (٣٠) ھەزار چەکدار بۆ ناو ڕیزەکانیان کە پێشتر گرێبەستەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سەرباری جێگیرکردنی بڕگەیەک لەناو یاسای بودجە، بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەو چەکدارانە لەسەر میلاکی دەستەی حەشدی شەعبی دابمەزرێنەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی ڕێگرە.


سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکردووە، ئەو چەکدارانە بە ڕەسمی تۆمارنەکراون و پێشتر لە سوریا پاڵپشتی (سوپای ئەسەد)یان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٧١٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١٠٥١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرھەمی گەنمی جوتیارانی کورد لە کۆبانێ، لە لایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانەوە دەستوتێنرێن، جوتیارانیش دەڵێن، تورکیا بە گرتنەوەی ئاوی فورات و سوتاندنی بەرھەمی گەنم و جۆ، پلانی ھەیە بۆ تینوکردن و بڵاوکردنەوەی برسیەتی لە ڕۆژئاڤای کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(عەبدولکەریم عومەر) ھاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری لایەنی ھەرێمی تۆمەتبار دەکات بە پشتیوانی دارایی داعش و دەڵێت، داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی تر لە سوریا توانا داراییەکانیان وشک نەکراوە و لە لایەن وڵاتێکی ھەرێمییەوە کۆمەک دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە وەک خۆی بەڕێوەدەچێت و ھەوڵەکانیش بەردەوامە لە نێوان ھەرێم و بەغداد بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ژیان بۆ شەنگال.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10971098109911001101...1116