پنتاگۆن: ھیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا نییە
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢١
پنتاگۆن
کوردسات نیوز
٢٨ی ئایاری ٢٠٢١
پنتاگۆن
ترەمپ رێگری دەكات لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی لە ناو خاكی ئێران بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئەو وڵاتە.
ئاژانسی سی ئێن ئێن لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، دان كەین سەرۆك ئەركانی سوپای ئەمریكا، مانگی رابردوو بە نهێنی سەردانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكای كردووە بۆ بینینی پلانی هێرشێكی سەربازیی زەمینی بۆ ناو خاكی ئێران، كە ئامانج لێی دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئەو وڵاتە بووە.
بە پێی ئاژانسەكە، هۆكاری راگرتنی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە بۆ ترسی ئەمریكا لە وەڵامدانەوەیەكی زۆر توندی ئێران و درێژەكێشانی جەنگ دەگەڕێتەوە، جگە لەوەی زیانی گەورەش بە ئابووریی جیهان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی كوژرانی ژمارەیەكی زۆر لە سەربازانی ئەمریكا، ئاماژە بەوەشكراوە، خودی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا فەرمانیكردووە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو پلانە بۆئەوەی رەوشەكە ئاڵۆزتر نەبێت.
سبەینێ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەستپێدەکات و لەکاتی تاقیکردنەوەکانیش هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێم دەپچڕێت.
پەیمان خواجە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەستپێدەکات، لە ماوەی تاقیکردنەوەکانیشدا هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەیەکی کاتی لە هەرێم دەپچڕێت،
وتیشی، پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە پێناو رێگریکردنە لە هەوڵەکان بۆ گزیکردن لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە تا کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکردووە، 117 هەزار و 142 خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن کە 88 هەزار و 116 خوێندکاریان لە بەشی زانستی، هەروەها 26 هەزار و 431 خوێندکار لە بەشی وێژەیین، دوو هەزار و 595 خوێندکاریش لە بەشی پیشەیین.
ئاژانسی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی رۆژئاوایی ئاگادارەوە، ئەمڕۆ شەممە، گواستییەوە، کە ئەگەر هەیە لە زووترین کاتدا و لە رۆژی یەکشەممەدا، رێککەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران لەلایەن جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانەوە واژۆ بکرێت، بەوپێیەی شاری جنێڤ وەک شوێنی واژۆکردنەکە دەستنیشان کراوە.
لە هەمان چوارچێوەدا، چەندین سەرچاوەی ئاگادار بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە کە رەشنووسی مەرجەکانی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، دەستپێکردنی ئازادکردنی ملیاران دۆلار لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران لەلایەن واشنتنۆنەوە و هەڵگرتنی سزاکانی سەر هەناردەکردنی نەوتی ئێران لەخۆدەگرێت، لە بەرانبەر دووبارە کردنەوەی گەروی هورمز.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردوە کە: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ماوەی دانوستانێکدا کە ٦٠ رۆژ دەخایەنێت تاوتوێ دەکرێت، هەروەها ئەوەشیان خستووەتەڕو کە: پێشنیارەکان تاوتوێکردنی قەرەبووی ئەگەری بۆ ئێران بەهۆی شەڕەوە، و دەستبەرداربوون لە داواکارییە کۆنەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سنووردارکردن بەسەر بەرنامەی موشەکیی ئێراندا دەگرێتەوە.
لەلایەکی ترەوە، بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ رۆیتەرز راستی ئەم پێشنیارانەی رەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە: هیچ پارەیەک بۆ ئێران ئازاد ناکرێت تاوەکو مەرجەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە گەروی هورمز بە کراوەیی دەمێنێتەوە و ئێران هیچ داراییەک پێشکەش بەو گروپانە ناکات کە واشنتۆن وەک تیرۆریست پۆلێنیان کردوون، و رایگەیاند کە تاران رەزامەندی لەسەر ئەوە دەربڕیوە.
لەلایەن خۆشییەوە، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل رایگەیاند کە ئیسرائیل پێشبینی دەکات ئازادیی جووڵە بۆ خۆی بپارێزێت بۆ روبەڕووبوونەوەی ئەوەی کە وەک هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی خۆی دایئەنێت.