٢٢ ساڵ بەسەر دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان تێدەپەڕێت
کوردسات نیوز
٢٦ی ئایاری ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢٦ی ئایاری ٢٠٢١
ئەمڕۆ پیشانگەی "نێکست ستێپ" لە کارگەی کولتوری سلێمانی بە مەبەستی راوێژ پێدان بە دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە پیشانگەی نێکست ستێپ لەناو سلێمانی لە کارگەی کولتوری سلێمانی بۆ ئەو خوێندکارانەی دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی کە دەیانەوێت فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە دەستپێدەکات.
شنیار سەلام یاریدەدەری سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پیشانگەکەیە و هەتا سێ ڕۆژی دیکە لەناو سلێمانی بەردەوام دەبێت، پاشان لە ناوچەکانی دیکە شوێن دیاریدەکەین بۆ هەمان مەبەست.
ئاشکرای کرد، لە پیشانگەی نێکست ستێپدا نوێنەری زیاتر لە 30 زانکۆ و پەیمانگا ئامادەن، کە خوێندکار دەتوانێت ڕاستەوخۆ ڕاوێژیان لێ وەربگرێت، هاوکات 400 سکۆلەرشیپی تایبەت بە خوێندن لە پەیمانگە و زانکۆ تایبەتەکان هەیە، بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت بێبەرانبەر بخوێنن.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەڵامی لێدوانەکانی جان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسای لەبارەی رەوشی ناوخۆی ئێران دایەوە و مێژوی فەرەنسای لە جەزائیر بەبیری هێنایەوە و پێی راگەیاند: بەسیەتی فرمێسکی تیمساح.
عراقچی لە پەیامێکدا بۆ بارۆ ئاماژەی بەوە کرد: لە کاتی جەنگی سەربەخۆیی جەزائیردا ملیۆنێک و 500 هەزار جەزائیری بە دەستی فەرەنسا کوژراون، بەڵام پاریس تاوەکو ئێستاش رەتیدەکاتەوە داوای لێبوردن لە تاوانەکانی بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: جەنابی بارۆ، بەسیەتی فرمێسکی تیمساح! بێدەنگیتان لە بەرانبەر ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەمریکا دژ بە منداڵانی قوتابیمان ئەنجامی دا، وەڵامی سەرجەم قسەکانتان دەداتەوە.
ئەم وەڵامەی عێراقچی دوای ئەوە هات کە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی رەوشی ناوخۆیی ئێرانەوە رایگەیاندبوو: دەبێت ئێرانییەکان مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیانیان بە سەربەستی هەبێت و رێز لە مافە سەرەتاییەکانیان بگیرێت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانی "تورکش ئێرلاین"ی بۆ فڕۆکەخانەکە راگەیاند.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ئاشکرایکرد، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن کۆمپانیای 'تورکش ئێرلاین'ـەوە بۆ فڕۆکەخانەکە نێردراوە، وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیاریکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وابڕیارە لە رۆژی 25ـی10ـی2026ـوە گەشتەکان دەستپێبکەنەوە و هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانی لە نێوان 'ئیستەنبوڵ - سلێمانی – ئیستەنبوڵ' ئەنجام بدرێت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند، لە ئێستادا خشتەکەیان بەم شێوەیەیە بەڵام لە 14ـی12ـی2026 دەبێتە گەشتی رۆژانە واتا هەموو رۆژانی هەفتە گەشتی ئیستەنبوڵ – سلێمانی و بەپێچەوانەشەوە دەبێت.