لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەک تەندروستی سلێمانی روونکردنەوە دەدات
٢٤ی ئایاری ٢٠٢١
٢٤ی ئایاری ٢٠٢١
وەزارەتی بازرگانیی عیراق زنجیرەیەک رێکاری نوێی بۆ رێکخستنی پرۆسەی هاوردەکردن، پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی بازرگانان و بەهێزکردنی کۆنترۆڵی جۆریی لە سەرجەم مەرزییەکاندا گرتەبەر.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: بازاڕەکانی عیراق بەڕووی کەلوپەلی بێ کوالیتی و بێسەرچاوەدا کراوە نین و ئامانجی ئەم رێکارانە پاراستنی ئابووریی نیشتمانی و تەندروستی هاووڵاتییانە.
حەنون ئاماژەی بەوەش کرد کە وەزارەت کاردەکات بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی عیراقی لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا، بەتایبەت لە بازاڕەکانی کەنداو، وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا، ئەوەش لە رێگەی ئاسانکاریکردن بۆ هەناردەکردن، چالاککردنی پاشکۆ بازرگانییەکان لە دەرەوەی وڵات و بەکارهێنانی سندوقی پاڵپشتیی هەناردەکردن.
وتەبێژی وەزارەت جەختی لەوەش کردەوە: ئامانجی سەرەکییان لە قۆناغی داهاتوودا بەرزکردنەوەی رێژەی هەناردەی ناونەوتییە بە مەبەستی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، کە بەپێی ئامارەکان لە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوودا نەوتی خاو %92.8ی کۆی هەناردەکردنی عیراقی پێک هێناوە.
راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە زاری بەڵگەنامەیەکی نەبینراوی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکاوە (سێنتکۆم) ئاشکرای کردووە کە تێچووی جەنگ لەدژی ئێران تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلوول گەیشتووەتە نزیکەی 43.6 ملیار دۆلار.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ئەم ژمارەیە زۆر لەوە زیاترە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پێشتر بە رەسمی لێدوانی لەبارەوە دابوو، هاوکات تێچووەکانی دواڕۆژ و خەرجی نۆژەنکردنەوەی بنکە سەربازییە وێرانبووەکانی ئەمریکاش لەخۆ ناگرێت.
بەپێی وردەکاریی بڵاوکراوەکە، 28 ملیار دۆلار لەو کۆی گشتییە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو تەقەمەنییانە تەرخانکراوە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی بەیەکدادانەکانەوە بەکارهێنراون، جگە لە 4.3 ملیار دۆلاری تر وەک زیانی راستەوخۆی ئەو کەلوپەل و کەرەستە سەربازییانەی لەدەستدراون.
لەسەر ئاستی بەشە سەربازییەکانیش، هێزی ئاسمانیی ئەمریکی بە خەرجکردنی زیاتر لە 6.6 ملیار دۆلار لە پێشەنگی تێچووە ئۆپراسیۆنییەکاندا هاتووە، لەکاتێکدا هێزی دەریایی 2.2 ملیار و هێزی وشکانیش 1.6 ملیار دۆلاریان خەرجکردووە.
ئەم ئامارانەی فەرماندەیی ناوەندی لەکاتێکدایە کە نوسینگەی بودجەی کۆنگرێس لە راپۆرتێکی سەربەخۆدا خەمڵاندوویەتی تێچووی مانگانەی جەنگەکە روو لە هەڵکشانە و بەپێی توندی بەریەککەوتنەکان گەیشتووەتە 2 تا 3 ملیار دۆلاری مانگانە.
هاوکات سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان سەرنجیان بۆ ئەوەش راکێشاوە کە ژمارەی راستەقینەی کوژراوانی هێزەکانی ئەمریکا لەم جەنگەدا زیاترە لەوەی پنتاگۆن پێشتر بە شێوەیەکی رەسمی رایگەیاندبوو.
لە چین بۆ یەکەمجار پرۆسەی رێککردنەوەی ددان بۆ پاندایەک بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا کە لە چارەسەری مرۆڤەوە وەرگیراوە.
ئاژانسی هەواڵی "شینخوا" ئاشکرایکرد، پسپۆڕان لە چین یەکەمین نەشتەرگەری و پرۆسەی رێککردنەوەی ددانیان بۆ ئاژەڵی پاندا ئەنجامدا، بە بەکارهێنانی تەکنیکێک کە لە پزیشکیی ددانی مرۆڤەوە وەرگیراوە.
پاندایەکی نێری زەبەلاح بە ناوی "بیکسیا" کە لە ساڵی 2022 لەدایکبووە، کەمێک دوای لەدایکبوونی تووشی پێکان لە شەویلکەیدا بووەتەوە، پسپۆڕان نیگەران بوون لەوەی ئەم پاندایە لە داهاتوودا تووشی کێشە ببێت لە جوینی داری خۆراکییەکەی 'حەیزەران'، کە ئەوەش مەترسییەکی جدی لەسەر ژیانی دروست کردبوو.
ئاژانسەکە رایگەیاندووە: "پسپۆڕانی چین سەرکەوتوو بوون لە چاککردنەوەی ناڕێکیی شەویلکەی خوارەوەی پاندایەکە، بە بەکارهێنانی رێکارەکانی رێککردنەوەی ددان کە لە چارەسەری مرۆڤەوە وەرگیراون."
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمە "یەکەمین پرۆسەی لەو شێوەیەیە کە بۆ ئەم جۆرە دەگمەنەی ئاژەڵان ئەنجام بدرێت."
پرۆسەی چارەسەرکردنەکە لەلایەن پسپۆڕانی سەنتەری "چێنگدو" بۆ توێژینەوە و بەخێوکردنی پاندا و نەخۆشخانەی رۆژئاوای چین بۆ پزیشکیی ددان ئەنجامدراوە.
ئاژانسی شینخوا ئەوەشی خستەڕوو، ئەم چارەسەرە بووە هۆی گەڕانەوەی توانای جوین و گەستنی ئاژەڵەکە بۆ باری سروشتیی خۆی.