لە ھەرێم ٥٩٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
کوردسات نیوز
٢٤ی ئایاری ٢٠٢١
ڤایرۆسی کۆرۆنا
کوردسات نیوز
٢٤ی ئایاری ٢٠٢١
ڤایرۆسی کۆرۆنا
خەونەکەی ترەمپ بە شێوازێکی تر هاتەدی؛ ئەمەریکا بێکڕینی گرینلاند، هەژموونی سەربازی و ئەمنیی خۆی لە جەمسەری باکور قایمتر دەکات.
ئەمەریکا، دانیمارک و گرینلاند گەیشتنی خۆیان بە تێگەیشتنێکی ئەمنیی نوێ راگەیاند کە ئامادەیی سەربازیی ئەمەریکا لە دورگە ستراتیژییەکەدا فراوانتر دەکات، لە هەمان کاتدا سەروەریی دانیمارک بەسەر دورگەکەوە وەک خۆی دەهێڵێتەوە، ئەم هەنگاوەش کۆتایی بە چەندین مانگ لە گرژیی دیپلۆماسی دەهێنێت کە بەهۆی داواکارییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند دروست ببوو.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، رێککەوتنەکە بوارێکی بەرفراوانتر دەداتە واشنتۆن بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازی، بەکارهێنانی ئاسمانی دورگەکە و چوونە ناوچەکە، هاوکات ئامانج لێی رێگریکردنە لە نەیارانی ئەمەریکا لە دروستکردنی بنکەی سەربازی یان ئەنجامدانی وەبەرهێنانی هەستیار لە دورگەکەدا.
بەپێی زانیارییەکان ئاژانسەکان، بڕیارە ئەمەریکا، دانیمارک و گرینلاند لە کاتی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک رێککەوتنەکە ئیمزا بکەن، بەرپێش ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ پەسەندکردن و چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمەریکا دەستکەوتی چی بووە؟
بەپێی ئەو وردەکارییانەی تا ئێستا راگەیەنراون، رێککەوتنەکە رێگە بە ئەمەریکا دەدات ئامادەیییەکی سەربازیی گەورەتر لە گرینلاند پەرە پێبدات، کە ناوچەیەکی ستراتیژیی گرنگە لە نێوان ئەمریکای باکور و ئەوروپادا و لە دڵی جەمسەری باکوردایە.
لەلای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، رێککەوتنەکە گەرەنتی ئەوەدەکات واشنتۆن بتوانێت هەر کارێک بە پێویستی بزانێت بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی گرینلاند و ئەمەریکا ئەنجامی بدات، هاوکات لێپرسراوانی ئەمەریکا ئاشکرایانکردووە، رێککەوتنەکە مافی بەردەوامی جوڵەی هێزەکان و بەکارهێنانی ئاسمانی دورگەکەیان پێدەبەخشێت، لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی دامەزراوە و بنکە سەربازییەکان.
جگە لەوەش، رێککەوتنەکە رێگری لە وڵاتانی دەرەوەی هاوپەیمانی ئاتڵانتیکی باکور 'ناتۆ' دەکات لە دروستکردنی بنکەی سەربازی، هەروەها سنوردارکردنی وەبەرهێنانی هەستیار لەلایەن نەیارانی واشنتۆنەوە، بەتایبەتی چین و روسیا، لەخۆدەگرێت.
لەلایەکی ترەوە مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند؛ گرینلاند وەک بەشێک لە ناوچەی بەرگریی ستراتیژیی ئەمریکای باکور دەمێنێتەوە و رێگە بە هیچ نەیارێک نادرێت پێگەی سەربازی لە دورگەکەدا دروست بکات.

"کۆنترۆڵی بەردەوام".. بەڵام بە مەرج
گرنگە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەرچەندە ترەمپ رێککەوتنەکەی بەوە وەسفکرد کە "کۆنترۆڵی بەردەوام" بە واشنتۆن دەبەخشێت و هیچ وادەیەکی کۆتایی نییە، بەڵام هەڵوێستی دانیمارک و گرینلاند بەڕاشکاوی جیاواز بوو.
میته فرێدریكسن، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک جەختی کردەوە، رێککەوتنەکە ئاسایشی هاوبەش لە جەمسەری باکور بەهێز دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا دان بە سەروەریی پاشایەتی دانیمارک و مافی گەلی گرینلاند لە بڕیاردانی چارەنووسی خۆیاندا دەنێت، لەلایەکی دیکەشەوە، یەنس فریدریك نیلسن، سەرۆک وەزیرانی گرینلاند رایگەیاند، رێککەوتنەکە رێز لە بەرژەوەندییەکان و پێگەی گرینلاند دەگرێت.
بەپێی ئەمە، رێککەوتنەکە داواکارییەکەی پێشووتری ترەمپ بۆ کڕین یان خاوەندارێتی کردنی گرینلاند جێبەجێ ناکات، بەڵام لە رووی ئەمنییەوە پێگەی واشنتۆن بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەستەبەر دەکات.
دورگەی گرینلاند بۆ ئەوەندە گرنگە؟
گرینلاند بایەخێکی ستراتیژیی گەورەی هەیە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەکەی لە جەمسەری باکور، لەگەڵ نزیکیی لە رێڕەوە ئاسمانی و دەریاییەکانی نێوان روسیا و ئەمریکای باکور، جگە لە هەبوونی یەدەگێکی زۆری کانزا و سەرچاوە سروشتییەکان.
ئەمەریکا لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمەوە ئامادەیی سەربازی لە گرینلاند هەیە، لە ساڵی 1951 رێککەوتنێکی بەرگری لە نێوان واشنتۆن و کۆپنهاگن ئیمزا کرا کە دەسەڵاتی بەرفراوانی بە هێزەکانی ئەمەریکا دەدا، لە ئێستاشدا بنکەی ئاسمانیی "پیتۆفیک" لە باکوری رۆژئاوای گرینلاند گرنگترین پێگەی سەربازیی ئەمەریکایە لە دورگەکەدا بۆ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بەرگریی موشەکی.
گرینلاند گەورەترین دورگەی جیهانە کە دەکەوێتە نێوان تەوەری باکوری زەوی و ئۆقیانوسی ئەتڵەسییەوە، لە خۆرهەڵاتی دورگەی جەمسەری کەنەدی، گرینلاند ناوچەیەکی سەربەخۆیە لە ناو شانشینی دانیمارک، هەرچەندە لەڕووی فیزیۆگرافییەوە بەشێکە لە کیشوەری باکووری ئەمریکا، بەڵام گرینلاند لە رووی سیاسی و کولتوورییەوە پەیوەندی بە ئەوروپاوە هەیە بەتایبەتی نەرویج و دانیمارک.
دانیشتوانی دورگەکە لە 57 هەزار کەس پێکدێن، پایتەختەکەی ناوی "نوک"ە و نزیکەی 17,000 دانیشتووی هەیە، دورگەکە هیچ رێگایەکی وشکانی نییە و ژمارەی بەلەمەکان لە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان زیاترە، هەر بۆیە بەلەم و رێگای ئاسمانی هۆکاری گواستنەوەی سەرەکین لە دورگەکە.
وەزارەتی بازرگانیی عیراق زنجیرەیەک رێکاری نوێی بۆ رێکخستنی پرۆسەی هاوردەکردن، پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی بازرگانان و بەهێزکردنی کۆنترۆڵی جۆریی لە سەرجەم مەرزییەکاندا گرتەبەر.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: بازاڕەکانی عیراق بەڕووی کەلوپەلی بێ کوالیتی و بێسەرچاوەدا کراوە نین و ئامانجی ئەم رێکارانە پاراستنی ئابووریی نیشتمانی و تەندروستی هاووڵاتییانە.
حەنون ئاماژەی بەوەش کرد کە وەزارەت کاردەکات بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی عیراقی لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا، بەتایبەت لە بازاڕەکانی کەنداو، وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا، ئەوەش لە رێگەی ئاسانکاریکردن بۆ هەناردەکردن، چالاککردنی پاشکۆ بازرگانییەکان لە دەرەوەی وڵات و بەکارهێنانی سندوقی پاڵپشتیی هەناردەکردن.
وتەبێژی وەزارەت جەختی لەوەش کردەوە: ئامانجی سەرەکییان لە قۆناغی داهاتوودا بەرزکردنەوەی رێژەی هەناردەی ناونەوتییە بە مەبەستی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، کە بەپێی ئامارەکان لە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوودا نەوتی خاو %92.8ی کۆی هەناردەکردنی عیراقی پێک هێناوە.
راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە زاری بەڵگەنامەیەکی نەبینراوی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکاوە (سێنتکۆم) ئاشکرای کردووە کە تێچووی جەنگ لەدژی ئێران تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلوول گەیشتووەتە نزیکەی 43.6 ملیار دۆلار.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ئەم ژمارەیە زۆر لەوە زیاترە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پێشتر بە رەسمی لێدوانی لەبارەوە دابوو، هاوکات تێچووەکانی دواڕۆژ و خەرجی نۆژەنکردنەوەی بنکە سەربازییە وێرانبووەکانی ئەمریکاش لەخۆ ناگرێت.
بەپێی وردەکاریی بڵاوکراوەکە، 28 ملیار دۆلار لەو کۆی گشتییە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو تەقەمەنییانە تەرخانکراوە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی بەیەکدادانەکانەوە بەکارهێنراون، جگە لە 4.3 ملیار دۆلاری تر وەک زیانی راستەوخۆی ئەو کەلوپەل و کەرەستە سەربازییانەی لەدەستدراون.
لەسەر ئاستی بەشە سەربازییەکانیش، هێزی ئاسمانیی ئەمریکی بە خەرجکردنی زیاتر لە 6.6 ملیار دۆلار لە پێشەنگی تێچووە ئۆپراسیۆنییەکاندا هاتووە، لەکاتێکدا هێزی دەریایی 2.2 ملیار و هێزی وشکانیش 1.6 ملیار دۆلاریان خەرجکردووە.
ئەم ئامارانەی فەرماندەیی ناوەندی لەکاتێکدایە کە نوسینگەی بودجەی کۆنگرێس لە راپۆرتێکی سەربەخۆدا خەمڵاندوویەتی تێچووی مانگانەی جەنگەکە روو لە هەڵکشانە و بەپێی توندی بەریەککەوتنەکان گەیشتووەتە 2 تا 3 ملیار دۆلاری مانگانە.
هاوکات سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان سەرنجیان بۆ ئەوەش راکێشاوە کە ژمارەی راستەقینەی کوژراوانی هێزەکانی ئەمریکا لەم جەنگەدا زیاترە لەوەی پنتاگۆن پێشتر بە شێوەیەکی رەسمی رایگەیاندبوو.