نەوەی نوێی ئوتومبێلی "AMBASSADOR" ئاشکرا دەکرێت
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢١
نەوەی نوێی ئوتومبێلی "AMBASSADOR"
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢١
نەوەی نوێی ئوتومبێلی "AMBASSADOR"
سەرۆکایەتی کۆماری عیراق لەبارەی هەناردەکردنی نەتەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا دەکات هەمووان هەماهەنگ بن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
دەقی راگەیەنراوەکە..
لەم هەلومەرجە هەستیارەی ئێستای بەردەم وڵاتی خۆشەویستمان، پابەندبوونی خۆمان بەیەکڕیزی نیشتمانی لەنێوان هەموو ڕؤڵەکانی گەلی عێراق دووپات دەکەینەوە لەگەڵ پێویستی دوورکەوتنەوە لەناکۆکیە لاوەکییەکان کەخزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکەن، ئەم قۆناغە پێویستی بەهاودەنگی و یەکڕیزی زیاترە، نەک دابەشبوون و ناتەبایی.
دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق زۆر گرنگە و خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی وڵات دەکات، لەم ڕوانگەیەوە داوا لە حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کەهاوکاربن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ دەرەوەی عێراق و پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی بڕگەکانی دەستوور و یاسا، بەمەش بەرژەوەندییەکانی وڵات بەدیدەهێنێت و خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق دەکات.
ئێمە چاودێری هەنگاوە ئەرێنییەکانی حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کردووە لەم ڕووەوە، هیوادارین ئەم هەنگاوانە بەهێزتر بکرێن بۆ ئەوەی بەشداربن لەچارەسەرکردنی ئەم پرسە گرنگە، کە دەبێتە هۆکاری پەرەپێدانی سەقامگیری ئابووری و خزمەتکردنی بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا.
هەروەها داوا لەئەنجومەنی نوێنەران دەکەین بە گیانی بەرپرسیارێتی نیشتیمانیەوە هەڵسوکەوت بکات بۆ سەرخستنی بەرژەوەندی نیشتمایی و کارکردن بۆ دوورکەوتنەوە لەناکۆکییەکان، چونکە دەبێت بەرژەوەندی عێراق بخرێتە سەرووی هەموو بابەتێکەوە .
سیستمی فیدرالی لەسەر بنەمای یەکڕیزی و هاوکاری نێوان هەموو دەسەڵات و پێکهاتەکان دامەزراوە، ئەمەش پێویستی بەوەیە هەمووان گیانی بەرپرسیارێتی نیشان بدەن و کاربکەن بۆ بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن و یەکڕیزی نیشتمانی، و دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی.
لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە گەلەکەمان لە هەموو زیانێک بپارێزێت، و یارمەتی هەمووان بدات بۆ ژیانێکی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و یەکێتی نیشتمانی تۆکمە.
سەرۆکایەتی کۆمار
١٧ی ئادار ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک فەرماندە و لێپرسراوی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگەی کوردستان کۆبووەوە
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی نوێترین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەکانی ناوچەکەکرا و سەرۆکی یەکێتیش لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەدا، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە و ناشبنە هەڕەشە بۆسەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەشی روونکردەوە، پێویستە هێزە ئەمنییەکان وەک هەمیشە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لەپێشینەی کارەکانیان بێت و رێگەنەدەن لەلایەن هیچ گرووپ و لایەنێکی لادەر لە یاساوە مەترسی بۆ ژیانی خەڵکەکەمان دروست بکرێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: لاریجانی کوژراوە و سوپرایزی تریشیان بۆ تاران هەیە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی نوێدا کوژرانی عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانیپشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، هێشتا چەندین "سوپرایزی" تریان بۆ تاران ئامادە کردووە کە لە کاتی خۆیدا ئاشکرای دەکەن.
ناتانیاهۆ جەختی لەوەکردەوە، سوپای وڵاتەکەی سورە لەسەر بەدیهێنانی سەرکەوتن و وتی: "خەریکە دەگەینە خاڵێک کە ببینە هێزێکی گەورەی جیهانی لە تەنیشت ئەمریکاوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم گورزە سەربازییانە پایەکانی دەسەڵاتی ئێرانی هەژاندووە و هیوای خواست ئەمە ببێتە دەرفەتێک بۆ گەلی ئێران تا "چارەنووسی خۆیان بەدەست خۆیان دیاری بکەن."
هاوکات، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، کوژرانی لاریجانی و فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی لە هێرشەکانی شەوی رابردوودا پشتڕاست کردەوە. کاتس وتی: "لاریجانی فەرماندەی راستەقینەی وڵات بوو. پێشتریش وتبوومان کە هەر شوێنگرەوەیەک دەستنیشان بکرێت دەیکەینە ئامانج و بەردەوام دەبین لە ڕاوەدوونانی سەرکردەکانی تاران."