لاھور شێخ جەنگی خانەوادەی شەھید موحسین حاجی حسێن بەسەر دەکاتەوە
١٣ی ئایاری ٢٠٢١
١٣ی ئایاری ٢٠٢١
ئەمریكا هۆشدارییەكی بەپەلە دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی و داوادەكات بەزووترین كات رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن، چونکە ئەگەری ئاڵۆزتربوونی رەوشەکە لە ناوچەکەدا زۆر بەرزە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە سەرانسەری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زنجیرەیەك هۆشداریی ئەمنیی بەپەلەیان بڵاوكردووەتەوەو تێیدا جەخت لە ئەگەری پەرەسەندنی گرژی و تێکچوونی رەوشەكە دەكەنەوە.
ئەوەشی ئاشكراکردووە، ئەمریکا داواش لە هاووڵاتییانی خۆی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن و خۆیان بۆ ئەگەری داخرانی لەناكاوی ئاسمانیی و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان ئامادە بكەن.
هاوکات، هۆشداری دەدەن لەبارەی هێرشی ئێران و گروپە هاوپەیمانەكانی بۆسەر بەرژەوەندی، كۆمپانیا و دامەزراوەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، لە هەمانكاتدا داوا دەكەن چاوپێداخشاندنەوە بكەن پێش ئەوەی سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن و بیر لە بەجێهێشتنی بكەنەوە.
کەشناسیی سلێمانی ئاماری پلەکانی گەرمای مانگی تەمموزی بڵاوکردەوە و بەپێی داتاکانیش، تێکڕای پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراو گەیشتووەتە 44.5 پلەی سیلیزی، لە بەرانبەردا نزمترین پلەی گەرمی 23.6 پلە بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تێکڕای پلەی گەرمی مانگی تەمموز 33.7 پلەی سیلیزی بووە، بەوەش بەراورد بە تێکڕای ساڵانەی هەمان مانگ، 0.4 پلە نزمتر بووە.
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا 'یوفا' لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی لە بڕیارەکەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ 'فیفا' کرد بە وازهێنان لە پلانەکەی بۆ فرۆشتنی پشکی مۆندیال و پاڵەوانێتییەکانی دیکە بە کەرتی تایبەت.
یوفا رایگەیاند، لە هەفتەکانی داهاتوودا لەگەڵ ئەندامانی دیکەی یەکێتییەکەیان و یەکێتییەکانی دیکەی کیشوەرەکان کاردەکەن بۆ داڕشتنی پلانێک کە رێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی هەنگاوی لەو شێوەیە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، سەرکردایەتی ئێستای فیفا متمانەی یوفا و زۆرێک لە ئەندامانی دیکەی خێزانی تۆپی پێی لەدەستداوە.
ئەمەش دوای ئەوە هات، دوای ئەوەی فیفا لەناکاو پلانی فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی بە وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت راگەیاندبوو، رووبەڕووی فشارێکی زۆر بووەوە سەبارەت بە نەبوونی شەفافیەت لە بڕیارەکانیدا.
ئەم پێشنیازە کە سێشەممەی رابردوو راگەیەندرا، کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و یەکێتییە ناوچەییەکان رایانگەیاند کە بێ ئاگادارکردنەوە و راوێژ پێکردنی ئەوان ئەو هەنگاوە نراوە.
ئەم پاشەکشە خێرایەی فیفا، گومان و نیگەرانییەکانی لەسەر شێوازی سەرکردایەتیی 'جیانی ئینفانتینۆ' زیادکردووە، بەتایبەت کە ئامادەکاری دەکات بۆ خۆکاندیدکردنەوە بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی فیفا.
لای خۆشییەوە، ئینفانتینۆ رایگەیاند، دوای ئەوەی بە وردی گوێیان لە هەموو رایەکان گرتووە، بڕیاریانداوە واز لەو پلانە بهێنن.