باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر هۆشداریی ئەمنیی دەردەکەن و داوا لە هاووڵاتییانی خۆیان لە عیراق و ناوچەکە دەکەن، بەهۆی ئەگەری ئاڵۆزبوونی چاوەڕواننەکراوی رەوشەکەوە، لە بەرزترین ئاستی ئامادەیی و هوشیاریدا بن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: بەهۆی ناڕوونی و پێشبینینەکردنی رەفتارەکانی ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکانی، ئەگەری بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، داخرانی ئاسمانی وراگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئارادایە.
باڵیۆزخانەکە داوای لە هاووڵاتییان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی کردووە بیر لە جێهێشتنی دەستبەجێی ناوچەکە بکەنەوەک، ودووربکەونەوە لە خۆپێشاندان، گردبوونەوە و ناوچە سەربازی و ئەمنییەکانـ وپابەندی رێنماییە ناوخۆییەکان بن و لە کاتی هەر هێرشێکدا لە شوێنی ئارام بمێننەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە سەرەڕای بڕیاری پێشتری دەرچوونی کارمەندە ناپێویستەکان، نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە عیراق بەردەوامە لە کارەکانی و هێڵی گەرمی بۆ هاووڵاتییانی خۆی تەرخان کردووە.