باڵیوزی ئەمریکا: ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق زیاد ناکەین
٢٧ی نیسانی ٢٠٢١
ماسیۆ تولەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ، لەگەڵ ئەوەی داعش، توانای کۆنترۆڵکردنەوەی ھیچ ناوچەیەکیان نییە، بەڵام ھێشتا لە عێراق و سوریا چالاکن.
٢٧ی نیسانی ٢٠٢١
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەهێزکردنی بنەماکانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و دراوسێیەتیی باش کردەوە و رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هەموواندایە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، چونکە نائارامی زیان بە ئاسایش و ژیانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت.
لای خۆیەوە، مەسعود پزیشکیان سوپاسی رۆڵی ئەرێنی و کارای بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکاندا و وتی، لەگەڵ ئێوەدا هاوسنوورین و لامان گرنگە پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و رێزگرتنی هاوبەش پەرەی پێبدرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ دەرچووانى دوازدەى ئامادەیى کارا دەبێت.
ئەمساڵ (40716) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن.
پرۆسهی پێشکەشکردن بۆ وهرگرتنی دهرچووانی دوازدەی ئامادهیی له زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە سبەینێ پێنجشەممە ڕێکەوتى (17/ ئەیلوولی/ 2026) کاتژمێر 8:30ى سەرلەبەیانى، زانكۆلاین بۆ ماوەى (هەشت) ڕۆژ تاکوو ڕێکەوتى (24/ ئەیلوولى/ 2026) بۆ دەرچووانى دوازدەى ئامادەیى کارا دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دووپاتی دەکاتەوە" لە سبەینێوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى 17/ئەیلوولی/2026 وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، نێودەوڵەتییەکان)، تا ڕۆژى 24/ ئەیلوولی/2026، واتە بۆ ماوەى (هەشت) ڕۆژ کارا دەبێت، بهوهش دهرچووان لەو ماوەیەدا دهتوانن فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوە و پێشكهشی بكهن، ههروهك دهرچووان دهبێت سەردانی قوتابخانە و خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).
بۆ بهرچاوڕونی زیاترى دهرچوانی پۆلی دوانزهى ئامادەیی و ئاشنابونیان به سیستمهكانی وهرگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەها دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنهوهی پێویست لهسهر چۆنیهتیی پڕكردنهوهی فۆرمی وهرگرتن به سیستمه جیاوازهكان، ئهمهش دهرهفهتێكی گرنگه بۆ ئهوهی دەرچوان بهر لهوهی فۆرمی وهرگرتن پێشكهش بكهن، ئاگاداری وردهكارییهكانی سیستمهكه بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نیە لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچوان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار/ قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچوانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.
هاوکات وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشیدەگەیەنێت؛ بۆ ئەمساڵ (40716) دەرچوى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن، بەشێوەیەک (30847) دەرچو لە بەشى زانستى، (7923) دەرچو لە بەشى وێژەیی، (1240) دەرچوى ئامادەییە پیشەیی، (706) دەرچوى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ (680) بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى (زانکۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) لە (16) زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن.
لە کۆتایدا وەزارەتى خوێندنى باڵا سەبارەت بە هەبونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن، ڕایدەگەیەنێت: ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکو تاکە مینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى ئێمە لەڕێگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بەم ناونیشانە: (وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى).
قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، بە گفتوگۆ و تێگەیشتن لەگەڵ مریشکفرۆشەکانی دەربەندیخاندا رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی هەزار دینار بۆ پاککردنی هەر مریشکێک، کە ئەم نرخەش بە جۆرێکە لە بەرژەوەندی هەموولایەکدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراویکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە پێشوازیان لە ژمارەیک مریشکفرۆش کردوە، کە لە بڕیاری دیاری کردنی نرخی مریشکپاککردن نیگەران بوون و چەند رۆژێکە لەلایەن لیژنەی چاودێری کردنی بازاڕەوە دوکانەکانیان داخراوە .
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا ئامانج و ناوەڕۆکی رێنماییەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنیان بە وردی بۆ ئامادەبووان رونکراوەتەوە.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە نرخی پاککردنی مریشک لەئێستادا هەزار دینار دەبێت و هەڵسەنگاندن بۆ سود و زیانەکانی خاوەن دوکانی مریشکفڕۆشەکانیش دەکرێت لەداهاتودا .