ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دەنگدان لەسەر ئەنجومەنی نوێی شارەوانی کۆدەبێتەوە
٢٧ی نیسانی ٢٠٢١
٢٧ی نیسانی ٢٠٢١
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بۆنەی یادی 38 ساڵەی کیمیاباران و جێنۆسیادی هەڵەبجەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ ئەو یادە بیرەوەری تاڵی تاوانێکی بێ وێنەیە لەسەر دەستی رژێمی بەعس بەرانبەر ئەم شارە و خەڵکەکەی كرا.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە، تا سەندنەوەی هەقی یەکجارەکی هەڵەبجەش ئەم زامە ساڕێژنەبووە و هەروا قوڵپ دەدات و ئەمساڵ كەئەم یادە دەكەینەوە، هەڵەبجە بە هەوڵی بێوچانی دڵسۆزان، بەرەسمی چوارەمین پارێزگای هەرێم و نۆزدەیەمین پارێزگای عیراقی فیدراڵە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی داواش دەکات هەموومان لە پێناوی هەڵەبجەیەکی ئاوەدان و بوژاوە و سەربەرز گشت تواناکانمان بخەینەگەڕ تاوەكو ماف و شایستە داراییەكانی وەك پارێزگا لە بوجەی گشتیی عێراقدا بچەسپێنرێت.
دەقی پەیامەکە
پەیامی مەکتەبی سیاسیی بۆ ساڵیادی كیمیاباران و جینۆسایدی هەڵەبجە
یادی ٣٨ ساڵەی كیمیاباران و جینۆسایدی هەڵەبجە، بیرەوەرییەكی خەمناك و زامێكی قووڵی نیشتمانی و نەتەوەییە، بیرەوەری تاڵی تاوانێکی بێ وێنەیە لەسەر دەستی رژێمی بەعس بەرامبەر ئەم شارە و خەڵکەکەی كرا کە بێگومان تا سەندنەوەی هەقی یەکجارەکی هەڵەبجەش ئەم زامە ساڕێژنەبووە هەروا قوڵپ دەدات
ئەمساڵ كەئەم یادە دەكەینەوە، هەڵەبجە بە هەوڵی بێوچانی دڵسۆزان، بەرەسمی چوارەمین پارێزگای هەرێم و نۆزدەیەمین پارێزگای عێراقی فیدراڵە، بۆیە جیاواز لە ساڵانی رابوورد، ئەركی هەموومانە لە پێناوی هەڵەبجەیەکی ئاوەدان و بوژاوە و سەربەرز گشت تواناکانمان بخەینەگەڕ تاوەكو ماف و شایستە داراییەكانی وەك پارێزگا لە بوجەی گشتیی عێراقدا بچەسپێنرێت، بەجورێک ئەوەی لە دوای راپەڕینەوە حزب و حکومەت پێشكەشی ئەم شارەی كردوە ، بە خزمەتی چەند قاتە پایەدارتر بکرێت و لەوە زیاتر و زۆرتر بۆ هەڵەبجە بکرێت
جارێکی تر لە ئاست ڕۆح و یادی پێنج هەزار شەهیدی بە ناهەق خوێن رژاوی بووکی شارەزوور، سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین، بۆ قوربانیان و یادگارە شیرینەکانی شەهیدانی هەڵەبجەش دەڵێین ئەركمانە هەمیشە بەدەنگ هاواریانەوە بێین و بە تەنگ داخوازییە رەواکانیانەوە بچین
تا ئەبەد هەڵەبجە برینی سارێژ نەبووی نەتەوەیەکە کە هەمیشە لە بیرمانە و لە یاد ناکرێت.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند بۆ هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەیان کردوە، تا لە رێگەی بۆرییەکانی هەرێمەوە نەوت هەناردە بکەن، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رەتیکردەوە لەم کاتەدا هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە و چەندین مەرجی داناوە کە پەیوەندییان بە پرسی هەناردەکردنی نەوتی خاوەوە نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی نەوت عیراق لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت، راگەیەندراویکی بڵاوکردەوە و تییدا هاتووە، لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن بە بڕی لە 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە رێگەی بۆری نوتی هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهان.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە،کە بەهۆی رەوشی هەستیاری ناوچەکە و وەستانی هەناردەی باشوور لە رێگەی گەروی هورمزەوە، داوایان لە هەرێم کردووە رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی ناوەڕاست و باکوور، لەگەڵ 200 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی هەرێم هەناردە بکرێت، بەڵام هەرێم رەتیکردوتەوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق دەشڵێت؛ حکومەتی هەرێم چەند مەرجێکی داناوە، کە پەیوەندییان بە پرۆسەی هەناردەکردنەوە نییە و داوا دەکات لەپێناو بەرژەوەندی نیشتمانی و بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانە داراییەکان، هەناردەکردن دەستبەجێ دەستپێبکاتەوە و مەرجەکان بۆ کاتێکی تر جێبهێڵدرێن.
تەندروستی چەمچەماڵ بڵاوکردوەتەوە، لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی قەزاکەوە 15 تۆن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو، کە لە ناو بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ دەستی بەسەرداگیراوە لەناوبران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە کاتی بەدواداچونەکانیان لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە، توانیویانە دەستبگرن بەسەر 15 تۆن خۆراک وشمەکی بەسەرچوودا
ئاماژەیان بەوەشکردوە، لیژنەهاوبەشەکە لە لە نوێنەرانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و ڤێتێرنەری و لێژنەی پاککەرەوەی چەمچەماڵ پێکهابوون و بەردەوامیش دەبن لە بەدواداچونەکانیان.
تەندروستی چەمچەماڵ داوا لەهەموو لایەک دەکات، کە لەکاتی بینینی هەر شمەکێکی خراپ و بەسەرچوو ئاگاداریان بکەنەوە.