عەباس عراقچی، رایگەیاندوە، ئەگەر دەستپیشخەرییەکی دادپەروەرانە هەبێت بۆ کۆتایی هاتنی جەنگ پێشوازی لێدەکەن و جەختیشیکردوەتەوە، هێرشەکانیان تەنها تەنها بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە، ئامادەن لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە پێکبهێنین سەبارەت بەو ئامانجانەی، کە هێرشیان کراوەتە سەر و جەختیشیکردوەتەوە تەندروستی موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران زۆر باشەو سەرقاڵی بەڕیوەبردنی رەوشەکەیە.
ناوبراو دڵنیایی داوە، کە ئەوان تەنها بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج و ئەوەشیخستەڕوو کە ئەمریکا درۆنێکیان دروست کردوە بەناوی "لۆکاس" و هاوشێوەی درۆنەکانی ئێرانە و ئامانجەکانی وڵاتانی عەرەبی پێدەکاتە ئامانج.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، هیچ دەستپێشخەرییەکی دیاریکراو لە ئێستادا لەسەر مێزەکە نییە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، بەڵام ئەگەر دەستپێشخەریی هەبێت بۆ کۆتایـی هاتنـی جەنگ بەشێوازێکی دادپەروەرانە پێشـوازی لێدەکـەن.
جەختیشیکردوەتەوە، گەروی هورمز کراوەیە و و تەنها بە رووی کەشتییەکانی ئەمریکا وهاوپەیامنەکانیدا داخراوە.