ھیومان رایتس وۆچ رەخنە لە شێوازی دادگایکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەگرێت
کوردسات نیوز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١
ڕێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ
کوردسات نیوز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١
ڕێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ
قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، بە گفتوگۆ و تێگەیشتن لەگەڵ مریشکفرۆشەکانی دەربەندیخاندا رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی هەزار دینار بۆ پاککردنی هەر مریشکێک، کە ئەم نرخەش بە جۆرێکە لە بەرژەوەندی هەموولایەکدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراویکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە پێشوازیان لە ژمارەیک مریشکفرۆش کردوە، کە لە بڕیاری دیاری کردنی نرخی مریشکپاککردن نیگەران بوون و چەند رۆژێکە لەلایەن لیژنەی چاودێری کردنی بازاڕەوە دوکانەکانیان داخراوە .
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا ئامانج و ناوەڕۆکی رێنماییەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنیان بە وردی بۆ ئامادەبووان رونکراوەتەوە.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە نرخی پاککردنی مریشک لەئێستادا هەزار دینار دەبێت و هەڵسەنگاندن بۆ سود و زیانەکانی خاوەن دوکانی مریشکفڕۆشەکانیش دەکرێت لەداهاتودا .
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، موچەی پزیشکیانی گرێبەست لە 400 هەزاردینارەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ 600 هەزار دینار؛
دارایی عیراق جەختیکردوەتەوە، بەشی بودجە بەردەوامە لە وردبینیکردنی ناوی ئەو پزیشکانەی کە لە دامەزراوە تەندروستییەکان بە شێوەی گرێبەست کاردەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا پزیشکانی گرێبەست موچيکەیان 400 هەزار دینارە، بەرز دەکرێتەوە و دەکرێت بە 600 هەزار دینار و پرۆسەکەش نزیکە لە تەواو بوون.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، تەمەنی خانەنشینی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دیاریکرد، پێویستە 60 ساڵی تەواو کردبێت و 15 ساڵ خزمەتی کەمتر نەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بەپێی گشتاندنێکی رەسمی و بە ئیمزای بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی، رێکارە نوێیەکانی خانەنشینکردنی فەرمانبەران و مامۆستایانی ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دەستە زانستییەکان کرد.
خوێندنی باڵا دەڵێت؛ ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای نووسراوە رەسمییەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی، بۆ رێکخستنەوەی کارگێڕی و جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ناردراوە.
بەپێی رێنماییە نوێیەکان، مەرجی سەرەکی بۆ خانەنشینبوون بریتییە؛ لە تەواوکردنی تەمەنی 60 ساڵی و هەبوونی لانی کەم 15 ساڵ خزمەتی وەزیفی لە کاتی گەیشتن بەو تەمەنەدا.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ هەر فەرمانبەر یان مامۆستایەک ئەو مەرجانەی تێدا کۆببێتەوە بە شێوەیەکی رەسمی دەخرێتە خشتەی خانەنشینییەوە.
هاوکات جەختکراوەتەوە کە دوای تەواوکردنی تەمەنی 60 ساڵی، هیچ ماوەیەکی زیادەی خزمەت بۆ فەرمانبەر هەژمار ناکرێت.