بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ستراتیژیی سلێمانی رایگەیاند،  پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان و کردی بە شوێنێک بۆ بازرگانیکردن، ئاماژەی بەوەشکرد ئەوەی رویدا بە بێ سزا تێناپەڕێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سلێمانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ستراتیژیی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بافڵ جەلال تاڵەبان،ی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆڕبەنەدەکەدا رایگەیاند،  ئەوەی كە لەپەرلەمان روویدا بەتەواوی هەمووشتەكانی تێكدا و ئاڵۆزی كردن.

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە حكومەتی هەرێم كێشەكانی چارەسەر بكات و دانە بەوەدا نانێت کە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رویدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان رویدا لە هەرشوێنێکیتر رویبدایە، خەڵکی لەسەر دەخرایە زیندان و ئەمە گەورەترین قەیرانی سیاسییە لە هەرێم.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، سەرۆکی یەکێتی ئەوەشیخستەڕوو، ناكرێـت جیاوازی سیاسی بەتوندوتیژی چارەسەر بكرێت و رەنگە ئەو هەنگاوەی پارتی لە بیر نەکرێت کە لە پەرلەمان کردی.

 

 

نوێدەکرێتەوە