ترەمپ: سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگر لە ئامادەباشیدان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران
محەمەد رزگار
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
ترەمپ گەڕانەوە بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران بە دوور دەزانێت، بەڵام جەخت لەسەر ئامادەیی بەرز و تەواوی هێزەکانی ئەمریکا دەکاتەوە بۆ هەر ئەگەرێک.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە ببێنێت، ئەوا لە ئەگەرێکی دووردایە بڕیاری دەستپێکردنەوەی شەڕ بدات، بەڵام لە کاتی پێویستدا درێغی ناکات.
وتیشی، هێزەکانیان لە ناوچەکەدا جێگیر کراون و سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگریشیان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ئەنجامدانی هەر هێرشێک.
جەختیشی کردەوە، بڕیاری کۆتایی لەسەر گەڕانەوە بۆ شەڕ بەستراوەتەوە بەوەی ئایا ئێرانییەکان ڕێککەوتنەکە ئیمزا دەکەن یان نا.
سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکراشیکرد کە بۆ ئەگەری هەر کردەوەیەکی سەربازیی نوێ، راستەوخۆ کۆمەڵێک ئامانجی دیاریکراویان لەناو ئێران دەستنیشان کردووە، لەوانەش وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پردەکانی وڵاتەکە.


