بەهۆی ناسەقامگیری و شەپۆلی بارانبارینەوە، هەریەکە لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە دەسەڵاتی راگرتنی دەوام و راگەیاندنی پشوویان بە زانکۆکان، پەیمانگاکان، پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دا

وەزارەتەکانی پەروەردە و خێندنی باڵا لە دوو راگەیاندنی جیادا رایانگەیاند، دەسەڵاتی تەواویانداوە، بە پەروەردەی شارەکان و زانکۆکان، لە کاتی پێویستدا و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی قوتابیان، خوێندکاران و مامۆستایان بڕیاری پێویست بدەن.

هاوکات لەبەر مەترسیی کۆبونەوەی ئاو و رودانی شۆرتی کارەبا لە هەندێک ناوچەدا، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، کە تیمەکانی سەرپشک کردووە بۆ بڕینی کاتیی کارەبا لەو شوێنانەی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست دەکەن، تاکو دوای ئاساییبوونەوەی ڕەوشەکە و نەمانی مەترسییەکان تەزووی کارەبا دەگەڕێننەوە.