قاليباف: وەڵامێکی بەهێز و عاقڵانەمان داوەتەوە ئەمریکا و دەسەڵات لە دەستی واشنتۆندایە بۆ رێگریکردن لە جەنگ
محەمەد رزگار
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی وەڵامێکی چاوەڕواننەکراو و بێسنوری جوگرافی لە ئەمریکا دەکات و رایدەگەیەنێت، تۆپەکە ئێستا لە یاریگەی واشنتنۆدایە بۆ رێگریکردن لە جەنگ.
محەمەد باقر قاليباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیی بەرگریی و سەربازیدایە، و هۆشداریشی دا کە هەر هێرشێک یان هەڵەسەنگاندنێکی هەڵە لەلایەن ئەمریکاوە، رووبەڕووی وەڵامێکی چاوەڕواننەکراو و بێ سنورداریی جوگرافی دەبێتەوە.
قاليباف ئاماژەی بەوەکرد، جەنگەکانی رابردوو بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا سەلماندیان کە سەردەمی دەستدرێژی کۆتایی پێهاتووە، جەختیشیکردەوە، کە رابەری باڵای ئێران ستراتیژی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک دیاریکردووە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند، وەڵامی ئێران بۆ هەر هەڵەیەکی دوژمن وەڵامێکی چاوەڕواننەکراو دەبێت و هەموو هاوکێشە و دامەزراوەکانی تێکدەشکێنێت، جەختیشی کردەوە کە تاران وەڵامێکی بەهێز و عاقڵانەی داوەتەوە ئەمریکا و ئێستا تۆپەکە لە یاریگای واشنتنۆدایە بۆ رێگریکردن لە هەڵگیرسانی جەنگ.
لە کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو، هەر هەڵەیەکی ستراتیژیی نوێی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئاوەڵاکردنی دەرگای جەنگێکی نوێ، بە شێوازێک کە واشنتۆن بە قورسی دەرچە و رێگەی دەربازبوونی دەستدەکەوێت.


