لە ناوچەی پیشەسازی کەلار دوو کەس کوژران
بڵند
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار، تەرمی دوو کەس دۆزراونەتەوە، کە وەستا و شاگردێکن و شوێنەواری گولـلە بە جەستەیانەوە دیارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەرمی دوو کەس لە ناوچەی پیشەسازی کەلار دۆزراونەتەوە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەرمەکان لە نهۆمی دووەمی دوکانێکی ناوچەی پیشەسازییدا بوون.
ئەو دوو کەسەی کوژراون، لە دایکبووی ساڵانی (1991 و 1997)ـن و لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنەواری گولـلە بە جەستەیانەوە دیارە و گومان دەکرێت هەردوو کوژراوەکە شەوی رابردوو کوژرابن و دەستیانکردوە بە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە.



