دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند توانای سەربازی ئێران بە تەواوەتی لاواز بووە، ئەو هەڕەشەی موجتەبا خامنەییش کردی، لوتکەی نائومێدییە کاتێک پۆشاکی دەسەڵات دەپۆشێت.

پێگەی هەواڵی ئیندیپێنت بڵاویکردوەتەوە، سەرۆکی ئەمریکا،  وەڵامی هەڕەشەکەی موجتەبا خامنەیی داوەتەوە، کاتێک فەرمانی بە لێپرسراوە سەربازییەکانی کرد، ئامادەبن بۆ هەر وەڵامدانەوەیەک بە بێ دیاریکردنی سنوری جوگرافیا لە  ئەگەریی هێرشی ئەمریکا یان ئیسرائیلدا.

ترەمپ بە بەراوردکردنی توانای سەربازیی کۆماری ئیسلامی پێش جەنگ و دوای هەشت مانگ لە جەنگ، جەختیکردوەتەوە،  هێزی دەریایی ئێران تێکشکێنراوە، ژێرخانی ئەتۆمی لەناوبراوە و حزبوڵای لوبنانیش روبەڕووی لاوازییەکى زۆر بووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەدا،  ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەرەتاوە توانای سەربازیی ئێران زیاتر نمایش بووە تا راستی؛ لەم جەنگەدا ئەو راستییە سەلمێندرا.