عەلی زەیدی و تۆم باراک کۆبونەوە
بڵند
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە بەغداد عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و تۆم باراکی نێردەی ئەمریکا بۆ عیراق کۆبونەوە و تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵاییەکانی نێوان عیراق وئەمریکا کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند،لە بەغداد عەلی زەیدی پێشوازی لە تۆم باراک کردوە و نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێکران
ئاماژە بەوەشکراوە، باس لە هەوڵەکان بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی و سەقامگیری ناوچەکە، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژوەندییەکانی هەردولا بکات کرا، بە جۆرێک گرژییەکانی ناوچەکە کەمبکاتەوە.
لای خۆشیەوە تۆم باراک لەبارەی کۆبونەوەکەوە، رایگەیاند بوو، خۆشحاڵە بە کۆبونەوەکە و سەقامگیری بەو سەرکردانە بەدی دێت، کە رێگا سەختەکە هەڵدەبژێرن.



