وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی كوشتنی خەلیل حەییە دەكات
لازیا عەلی
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی راستەوخۆی كوشتن لە خەلیل حەییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس دەكات حەماسیش هەڕەشەكان بە تیرۆری نێودەوڵەتی ناودەبات و داوای دەستوەردانی بەپەلەی نێوەندگیرەكان دەكات.
یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: پاش لەناوبردنی سەركردەكانی حەماس لە كەرتی غەززە، نۆرەی خەلیل حەییە هاتووە بۆ ئەوەی بخرێتە پاڵ ئیسماعیل هەنییە.
لە بەرانبەردا، بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا ئەو لێدوانانەی بە توندی ئیدانە كرد و بە پێشێلكارییەكی روونی یاسا نێودەوڵەتییەكان لە قەڵەمی دا داواشی لە وڵاتانی نێوەندگیری جەنگی غەززە كرد دەستوەردان بكەن و گوشار بخەنە سەر ئیسرائیل تا پابەندی رێككەوتنی ئاگربەست و پلانەكەی دۆناڵد ترەمپ بێت.



