لە پەرلەمانی ئەوروپا كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر پرسی كورد بەڕێوەدەچێت
کەژان
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بڕیارە لە رۆژانی 14و 15ی ئەم مانگەدا، بیستەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەكێتیی ئەوروپا، توركیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كورد لە پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆكسلی پایتەختی بەلژیكا بەڕێوەبچێت.
لەم چالاكییە دوو رۆژییەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە سیاسەتمەداران، یاساناسان، رۆژنامەنووسان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بەشدار دەبن لەوانەش پەروین بوڵدان پەرلەمنتاری دەم پارتی و لەیلا زانا سیاسەتمەداری كورد، چەندین كەسایەتی تر.
لە دوو رۆژی كۆنفراسەكا چەندین دیدارو پانێڵی بەرێوەچێت كە سەرجەمیان تایبەتن بە پرسی كورد و داهاتووی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا.



