وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پلانێک بۆ گۆشەگیرکردنی ئابووریی ئێران رادەگەیەنێت
سەوسەن سەید
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە دەست بەسەر نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە ئۆسۆڵ و سەرمایەی دراوە دیجیتاڵییەکانی (کریپتۆ) سەر بە ئێراندا بگرێت.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدایە بۆ گۆشەگیرکردنی تاران لە رووی ئابوورییەوە و سنوردارکردنی دەستگەیشتنی بەرپرسانی ئێرانی بە سەرچاوە داراییەکان.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا روونیشی کردەوە: ئامانج لەم هەڵمەتە تەسککردنەوەی کەناڵە داراییەکانی دەستی ئێرانە بۆ رێگریکردن لە گواستنەوە و بەکارهێنانی سەرمایەکانی، کە بەشێکە لە رێکارە توندەکانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزای ئابووری زیاتر بەسەر تاراندا.



