فراكسیۆنی یەكێتی پەیامێكی لە نۆیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال بڵاوكردەوە
رێبین
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، هزر و رێبازی سەرۆك مام جەلال بۆ هەمیشە رێنیشاندەریان دەبێت.
فراكسیۆنی یەكێتیی لە نۆیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هزر و رێبازی سەرۆك مام جەلال بۆ هەمیشە ڕێنیشاندەریان دەبێت.
دەشڵێت، یادی سەركردەیەك دەكەنەوە كە كاریگەرییەكی دیاری لەسەر ئاستی نیشتمانی و گۆڕەپانی سیاسی لە عیراق هەبووە.
فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بەوەش كردووە، سەرۆك مام جەلال لە قۆناغە سەختەكاندا چەترێكی كۆكەرەوە و خاوەنی هەڵوێستێكی میانرەوانە بووە و هێمای پێكەوەژیان و زامنی پاراستنی هاوسەنگییەكانی وڵات بووە و لەپای ئەو رۆڵە گەورە و كاریگەرەی كە دەیگێڕا نازناوی سەمامی ئەمانی پێبەخشراوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە، سەرۆك مام جەلال تەمەنە پڕ بەخششەكەی بۆ خەبات و بەرگریكردن لە مافەكان تەرخان كرد، دووپاتیشیكردووەتەوە كە یاد و رێڕەوی سەرۆك مام جەلال هەمیشە بە بەرزی و زیندوویی لە ناخیاندا دەمێنێتەوە و هزر و رێبازەكەشی هەردەم رێنیشاندەر و مەشخەڵێك دەبێت.


